وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌م و دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا به سه‌رجه‌م جۆره‌كانییه‌وه، له‌لای زۆربه‌ی هاووڵاتییان بووه به ترس و چه‌ندان پزیشك له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان ڤاكسین وه‌ربگرن و به‌رگی گشتی دروست ببێت و ڕێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌م ببێته‌وه. له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه" دا دكتۆر ئیسماعیل حوسێن پزیشكی پسپۆڕی خوێن و نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌له‌كی ئوردن، وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیاری گرنگ له‌باره‌ی دڵه‌ڕاوكێیه‌كانی هاووڵاتییانه‌وه ده‌داته‌وه.
*ڤاكسین چییه؟
پێكوته یان كوتان یان (ڤاكسین Vaccine) گیراوه‌یه‌كه ھۆكاری نه‌خۆشیی مردوو یان بێھێزكراو یان چه‌ند به‌شێكی ھۆكاری نه‌خۆشیی تێدایه كه ھێشتا دژه په‌یداكه‌ره‌كانی پاراستووه، له كاتی تێكردنی پێكوته، له‌ش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رگرییه سه‌ره‌تاییه‌كان په‌یدا ده‌كات، بۆ ئه‌و دژه په‌یداكه‌رانه‌ی له كوتانه‌كه‌دا ھه‌ن. واته له‌شی مرۆڤ به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له‌و ڤایرۆسه‌ی بۆ ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری فێری خۆپارێزی بێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كاتێك به‌ڕاستی ڤایرۆسه‌كه هێرشی بۆ ده‌هێنێ، بتوانێ خۆی بپارێزێ.
پێم خۆشه ئه‌وه بۆ هاووڵاتییان باس بكه‌م كه هه‌ریه‌كه له ئوردن و عێراق و سووریا، به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و پێكوتانه‌ی له ساڵانی 1970وه تا ئێسته به‌كار ده‌هێنرێن، وه‌ك پێكوته‌ی دژی سیرۆژی، ئیفلیجی، زۆری تر، وای كردووه به‌رگریی له‌شی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا له زۆر وڵاتی تر باشتر بێت.
*به‌كارهێنانی ڤاكسین بۆ چ ته‌مه‌نێك گونجاوه؟
ده‌بێ ڕوون بكه‌مه‌وه كه به‌كارهێنانی ڤاكسین زۆرباش و پێویسته، هه‌روه‌ها له دوێنێوه به‌فه‌رمی دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و چاودێری ته‌ندروستی به‌ریتانیا، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای چاودێریی ده‌رمان و ته‌ندروستی (MHRA) و لیژنه‌ی كوتان و به‌رگریكردن (JCVI)، بڕیاریان دا كه ڤاكسینی ئۆكسفۆرد - ئه‌سترازێنیكا ته‌نیا بۆ ته‌مه‌نی سه‌رووی 30 ساڵ به‌كار بێت، ڤاكسینی ئه‌مه‌ریكی Pfizer هه‌ندێك له ئه‌سترازینیكا كاریگه‌رتره، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستی به به‌فرگری تایبه‌ت هه‌یه، بۆ عێراق كۆگاكردنی زۆر ئه‌سته‌مه و ناتوانرێ گره‌نتی ئه‌وه بكرێت به سه‌لامه‌تی و بێ كێشه ده‌درێته هاووڵاتییان، بۆیه بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چینی و ئه‌سترازینیكا باشتره. به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی سه‌رجه‌م ڤاكسینه‌كان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ناتوانن به‌كاری بهێنن و وه‌ری بگرن:
1. خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ.
2. ژنانی شیرده‌ر و دووگیان.
3. ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی دڵیان هه‌یه و چه‌ندان جار تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوونه‌ته‌وه.
4. ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی هه‌ناسه‌ته‌نگیان هه‌یه.
5. ئه‌وانه‌ی ئێسته یان پێش شه‌ش مانگ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
6. ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی خوێن مه‌یینیان هه‌یه.
*كه‌ی ژه‌می دووه‌می ڤاكسین وه‌رده‌گیرێت و ئایا وه‌رنه‌گیرێت هیچ كێشه دروست ده‌بێت؟
ژه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كان له هه‌شت بۆ 12 هه‌فته‌ی تر دوای ژه‌می یه‌كه‌م لێ ده‌درێت، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به ویستی خۆی ژه‌می دووه‌می وه‌رنه‌گرت، هیچ ڕوو نادات جگه له‌وه‌ی ئه‌و به‌رگرییه‌ی ده‌یه‌وێ و پێویسته هه‌یبێت، به‌و ئاسته به‌ده‌ستی ناهێنێت و ناگات، دوای وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌مه‌كه، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕزگارت ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه به یه‌كجاری تووش نه‌بێت، به‌ڵكو له‌كاتی تووشبوونیش ماندووت ناكات و هه‌ستی پێ ناكه‌یت.
*هاووڵاتییان زۆر له لێدانی هه‌موو جۆره‌كانی ڤاكسین ده‌ترسن، ئایا ئه‌گه‌ری مردن به‌و ڤاكسینانه هه‌یه؟
من ده‌مه‌وێ له هاووڵاتییان بپرسم چۆن ئه‌وان وا دڵنیان كه به‌بێ لێدانی ڤاكسین ده‌ژین و ته‌مه‌نیان درێژ ده‌بێت، بێگومان هیچ وه‌ڵامێك نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رگریی گشتییه و دروست ده‌بێت، له ئاینده‌دا ده‌بێته مه‌رجدار و ده‌بێته هه‌موو كه‌س وه‌ری بگرێت، ئێسته له‌به‌رئه‌وه‌ی ژه‌می كه‌م به‌رهه‌م هاتووه، وڵاتان نایانه‌وێ بیكه‌نه شتێكی مه‌رجدار، له دنیادا نۆ له یه‌ك ملیۆن كه‌سی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه مردوونه، تا ئێسته‌یش دیار نییه ڤاكسینه‌كه هۆكار بووه یان نا، به‌ڵام مردن به تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتره له‌و ڕێژه‌یه به چه‌ندان جار.
*نیشانه لاوه‌كییه‌كانی دوای لێدانی ڤاكسین بۆ جه‌سته‌مان چین؟
نیشانه‌كان له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر به‌پێی جۆری خوێن و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و زۆری و كه‌می به‌رگریی جه‌سته و چه‌ندان ورده‌كاری ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌مانه‌ن /له‌رز و تا، ژانه‌سه‌ر، هێڵنجدان، بێهێزی، ئازاری ماسولكه، ئازاری شوێنی ده‌رزی لێدانه‌كه، هه‌ندێك جار ڕه‌قبوونی شان و ئازاری چاو و جاری وایش هه‌یه كه‌وتنه له‌ناو جێ بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ و چاكبوونه‌وه/ به‌ڵام به‌گشتی ئه‌وانه‌ی ڤاكسین وه‌رده‌گرن، ده‌بێ دواتر بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ پشوو بده‌ن و میوه‌ی باش و ئاوی زۆر و خواردنی چه‌ور كه‌م بخۆن.
*ڤاكسین ده‌بێت به زمانی به ڕۆژووبوونه‌وه وه‌ربگیرێت؟
من پزیشكم و لایه‌نی ئاینییه‌كه‌ی نازانم چۆنه و ئایا ڕۆژوو ده‌شكێنێت یان نا، به‌ڵام وه‌ك پسپۆڕێك ده‌ڵێم نابێت هیچ كه‌سێك به‌ڕۆژوو بێت ئه‌و ڤاكسینه وه‌ربگرێت، چونكه له هه‌ر ساتێك‌دا تێكچوون و ماندووبوونی جه‌سته ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه، ئه‌وكات پێویستیت به‌كاتێكی زۆر ده‌بێت بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی له جه‌سته‌دا. چونكه ڤاكسین وه‌ك سوپایه‌كه ده‌یخه‌یته ناو جه‌سته‌ت، به‌ڵام سوپا بێ خۆراكی ته‌ندروستی باش و ئاو و ڤیتامینه‌كان ناتوانن له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن.