فیدراسیۆنی تێنسی فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رای گه‌یاند، پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی فڕه‌نسا "رۆڵاند گارۆس" بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دواده‌خرێت.
بڕیار بوو پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له 23ی ئایاری ئه‌مساڵ ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره نوێیه‌ی فیدراسیۆنی فڕه‌نسا، له 30ی ئایار ده‌ست پێ ده‌كات و له 13ی حوزه‌یران كۆتایی دێت، ئه‌مه‌ش دوو هه‌فته پێش ده‌ستپێكردنی پاڵه‌وانیه‌تیی وێمبڵدۆنه له به‌ریتانیا.
بڕیاری دواخستنه‌كه، وه‌ك فیدراسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، به هۆی كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه له فڕه‌نسا.
پاڵه‌وانیه‌تیی رۆلاند گارۆس، كه یه‌كێكه له چوار پاڵه‌وانیه‌تییه گه‌وره‌كه‌ی فیدراسیۆنی تێنسی جیهانی، كه به گراند سلام ناسراون، ساڵی رابردووش بۆ ماوه‌ی چوار مانگ دواخرا، دواتر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه چوو.
رۆناڵدۆ گارۆس له‌سه‌ر یاریگه‌ی گڵ "خۆڵ" ئه‌نجام ده‌درێت و تا ئێسته رافائیل نادالی تێنسزانی ئیسپانی، زۆرترین نازناوی تێدا به‌ده‌ست هێناوه، كه 12 نازناوه، ئه‌مساڵیش به‌ربژێره بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه.
رۆلاند گارۆس له ریزبه‌ندی دووه‌مه له ریزی چوار پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا، كه ساڵانه دێنه ئه‌نجامدان.