فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕه‌نسا بڕیاری دا نه‌یمار دا سێلڤای هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان سزا بدات و دوو یاری راده‌گیرێت.
نه‌یمار له یاریی رابردووی تیپه‌كه‌ی له خولی فڕه‌نسا، به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیل له دواخوله‌كه‌كانی یارییه‌كه به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، كه تیپه‌كه‌ی یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
نه‌یمار له یارییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ یاریزانی لیل "تیاگۆ دگالۆ"ـی پۆرتوگالی به‌گژیه‌كدا چوون و دووه‌م كارتی زه‌ردی وه‌رگرت، كه پێش ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بنیامین ئاندرێی یاریزانی لیل كێشه‌ی كرد و ده‌ستی له‌سه‌ر ده‌موچاوی دانا، بۆیه به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
دواتر نه‌یمار و دگالۆ له رێڕه‌وی چوونه ژووره‌وه بۆ شوێنی جلگۆڕین، جارێكی تر به‌گژیه‌كدا چوون و ڤیدیۆیه‌كان له كه‌ناڵی پله‌سی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌ركه‌وتن.
هه‌ربۆیه نه‌یمار سزا درا و دوو یاریی راده‌گیرێت، هه‌روه‌ها دگالۆی یاریزانی لیل به هه‌مان شێوه جگه له سزای كارته سووره‌كه‌ی، كه یارییه‌ك ده‌وه‌ستێت، یارییه‌كی تریش یاریی ناكات، به‌ڵام بۆ ئه‌میان بڕیاره‌كه جارێ جێبه‌جێ ناكرێ.
ئه‌مه دووه‌م جاره له‌م وه‌رزه‌دا نه‌یمار كارتی سوور وه‌رده‌گرێت، جاری یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر مارسیلیا ده‌كرا.
نه‌یمار به پێی ئه‌م بڕیاره، له یارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ستراسبۆرگ و سانت ئیتیان یاریی ناكات.
ئه‌ستێره‌كه‌ی به‌ڕازیل، شه‌وی رابردوو ئاستێكی به‌رزی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن پێشكه‌ش كرد و دوو گۆڵی دروست كرد، كه تیپه‌كه‌ی 3-2 براوه بوو له یاریی چوونی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگدا.