گۆرانیبێژی لاو نامۆ میلۆدی له پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی له یوتوب، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی بۆ پارێزگای هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه كه تا ئێسته زیاتر له 10 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ پێنشجه‌م هه‌شتی نیسان، گۆرانیبێژی لاو نامۆ میلۆدی له لێدوانێكدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریم ڤیدیۆ كلیپێكه به‌ناوی (هه‌ولێر) كه له نامۆ پڕۆده‌كشن كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ ئه‌نجام دراوه."
ئاماژه‌ی كرد، "له به‌رهه‌مه‌كه‌دا سێ ئه‌كته‌ر ڕۆڵ ده‌بینن، كوڕێك به‌ناوی ڕووبه‌د هه‌ركی و دوو ئه‌كته‌ری كچ به‌ناوه‌كانی نه‌سته‌ره‌ن و فریشته، سیناریۆی كلیپه‌كه باس له قه‌ڵای هه‌ولێر و شوێنه كولتوورییه‌كانی ده‌كات كه له‌لایه‌ن كچێكی گه‌شتیاره‌وه وێنه‌یان ده‌گیرێت و عاشقی كوڕێكی هه‌ولێری ده‌بێت".
نامۆ له‌دایكبووی ساڵی 1983یه، خه‌ڵكی شاری مهاباده له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ساڵی 2006 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، جگه له گۆرانیگوتن، ئاوازدانه‌ر و تێكستنووسێكی به‌توانا و ناسراوه، ئێسته له سلێمانی خاوه‌نی ستۆدیۆیه‌كه، له ساڵی 2000وه له ڕێی نووسینی تێكست و میلۆدییه‌وه چووه‌ته ناو بواری هونه‌ری، خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و كلیپه.