له ساڵی 2019 قایمقامییه‌تی سلێمانی و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، بڕیاریان دا سه‌رجه‌م دوكانه‌كانی نانه‌وا و فڕن و سه‌موونخانه‌كان له بری عه‌لاگه‌ی نایلۆن، زه‌رفی كاغه‌ز به‌كار بێنن و بڕیاره‌كه‌یش جێبه‌جێ كرا، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن نانه‌وا و فڕنه‌كانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی لێ كه‌وته‌وه و باسیان له‌وه كرد، به‌راورد به عه‌لاگه‌ی نایلۆن، پاره‌یه‌كی زیاتریان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت.
سۆران غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری بازرگانی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێسته هه‌یه، نانه‌واخانه‌كان ئارد و پێویستی تریان له‌سه‌ر گران بووه و هیچ هاوكارییه‌كیش ناكرێن، هه‌رچه‌نده لیژنه‌كان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و پابه‌ندبوون به به‌كارهێنانی زه‌رفی كاغه‌ز، زۆر شوێنیش پسووله‌ی بۆ كراوه به‌هۆی به‌كارنه‌هێنانی زه‌رفی كاغه‌ز.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌شێك له‌و به‌رپرسیارییه‌ته له‌سه‌ر هاووڵاتییانه و ئه‌وان هۆكارن كه نان ده‌كڕن، چونكه زه‌رفه كاغه‌زه‌كه ده‌سكی نییه، ناتوانن هه‌ڵیبگرن و ئه‌وانیش نایلۆنیان هه‌یه و به‌شێك له نانه‌واكانیش زه‌رفی كاغه‌زیان هه‌یه، به‌ڵام هاووڵاتیی نایلۆنه‌كه به‌كار ده‌هێنێت.
دوو ساڵ دوای ئه‌و بڕیاره، ئێسته هیچ نانه‌وا و فڕن و سه‌موونخانه‌یه‌ك پابه‌ند نییه و زه‌رفی كاغه‌ز به‌كار ناهێنن، ته‌نیا كار به عه‌لاگه‌ی نایلۆن ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی دروستكردنی زه‌رفی كاغه‌ز دروست كردووه كه پێشتر داوای لێ كرابوو زه‌رفی كاغه‌ز دروست بكه‌ن و بیخه‌نه بازاڕه‌وه.
خاوه‌نی فڕنێكی دروستكردنی نان به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه بارگرانی بوو، چونكه نرخی زه‌رفی كاغه‌ز له‌گه‌ڵ عه‌لاگه‌ی نایلۆن گرانتره، بڕه‌كه‌یشی كه‌مه و زوو ته‌واو ده‌بێت، ئێسته هه‌ر عه‌لاگه‌ی نایلۆن به‌كار ده‌هێنین، زه‌رفی كاغه‌زیشمان لایه، به‌ڵام بۆ ئه‌و كاتانه‌ی كه ئه‌گه‌ر لیژنه بگه‌ڕێت به‌كاری ده‌هێنین.
راستی حه‌مه‌ئه‌مین خاوه‌نی كارگه‌ی راستی بۆ دروستكردنی زه‌رفی كاغه‌ز، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وكاته‌ی بڕیار درا نانه‌وا و فڕنه‌كانی سلێمانی زه‌رفی كاغه‌ز به‌كار بهێنن، لایه‌نی پێوه‌ندیدار گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی كارگه‌یه‌ك بتوانێ ئه‌و زه‌رفه دروست بكات و شاره‌زایی هه‌بێت.
ئه‌و ده‌ڵێ، لایه‌نی پێوه‌ندیدار هاتن پێیان گوتین ئه‌و كاره بكه‌ن و ئامێر بهێنن و زه‌رف دروست بكه‌ن، چونكه نامانه‌وێت له ده‌ره‌وه زه‌رف هاورده بكه‌ن، ئێمه‌یش له وڵاتی كه‌نه‌داوه‌وه ده‌ستمان به‌هێنان ئامێری باش و پێشكه‌توو كرد.
زیاتر گوتی، ئامێره‌كانمان كڕی كه له توانایاندا هه‌یه رۆژانه پێنج تۆن زه‌رفی كاغه‌ز دروست بكات، به‌ڵام له دوای چه‌ند مانگێك له‌و بڕیاره، زیانێكی زۆرمان به‌ركه‌وت، چونكه پابه‌ندبوون بۆ به‌كارهێنانی زه‌رف له لایه‌ن نانه‌وا و فڕنه‌كان و بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا.
وه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئێسته له زیانێكی زۆر گه‌وره‌دان، چونكه "به‌بڕی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار ئامێرمان كڕیوه و هیچ سوودێكی نه‌ماوه و له‌وێ كه‌وتووه، ناچارین به‌شێوه‌ی ئاسن بیفرۆشینه‌وه، جگه له‌وه‌ی 30 تۆن زه‌رفی كاغه‌ز له كۆگاكانماندا هه‌یه و خواستی له‌سه‌ر نییه.
ئه‌و گوتی، تۆنێك نایلۆن به 300 دۆلاره، تۆنێك كاغه‌ز به 900 دۆلاره، "ئێمه سه‌ره‌تا كیلۆی زه‌رفی كاغه‌ز دوو هه‌زارمان دانابوو، گوتیان گرانه كردمانه هه‌زار و 750 هه‌ر گوتیان گرانه، كردمانه هه‌زار و 500 دینار كه هیچ سوودێكی نه‌بوو، به‌ڵام ئێسته هیچ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنێك نییه و بگره زیانی گه‌وره‌مان كردووه له‌و كاره‌دا".
"وشه" پێوه‌ندی به ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی