له وتارێكدا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاند، خه‌ڵكی كوردستان ته‌لیسمی داعشی تێكشاند و له بری هه‌موو دنیا شه‌ڕی كرد. هه‌روه‌ها گوتی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نموونه‌یی بۆ كوردستان بنیات ده‌نێین و بۆ ئه‌وه‌یش پێویستمان به هاوپه‌یمانه‌كانمان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی نیسان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان له ئیڤێنتی یادكردنه‌وه‌ی بڕیاری 688ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه تێیدا به ناوی نوای ئارام، ناوچه‌ی دژه‌فڕینی له عێراق دیاری كرد، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و سوپاسی وڵاتانی ئه‌وروپی و به‌ریتانیای كرد بۆ هاوكارییه‌كانیان بۆ كورد.
مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌رێم وه‌ك لانه‌یه‌كی ئارام بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كان ده‌مێنێته‌وه. به بڕوای مه‌سروور بارزانی هێشتا مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه ماوه، كه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هاوكاری هاوپه‌یمانان كۆتایی به ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان هێنا.
ده‌زانین هێشتا ڕێیه‌كی درێژمان له پێشه و ده‌توانین كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زۆرباش بنیات بنێین
مه‌سروور بارزانی ده‌ڵێت، بڕیاری 688ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه له پێنجی نیسان/ ئه‌پریلی 1991 ده‌رچوو بۆ دروستكردنی نوای ئارام، باشترین و گرنگترین بڕیار بوو بۆ پشتیوانیكردنی گه‌لی كورد.
پێشی وایه نه‌وای ئارام باشترین بڕیاره و ده‌ستێوه‌ردانه‌كان چاره‌نووسی ئێمه‌ی دیاری كرد و ئۆپۆزسیۆنی عێراق له كوردستان خۆیان رێكخسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌دام نه‌مێنێ.
زیاتر گوتی، "به‌رده‌وام رێزمان له پێكهاته‌كان گرتووه و لێره له كوردستان پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه و په‌ناگه‌یه‌كی ئارامه بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌كانی تر".
مه‌سروور بارزانی گوتی، ده‌زانین هێشتا ڕێیه‌كی درێژمان له پێشه و ده‌توانین كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زۆرباش بنیات بنێین، پێویستمان به پاڵپشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و پێویسته له داهاتوویشدا هاوكارمان بن.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، هاوكاری سه‌رخستنی دۆزی كورد بكات و پێوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردستان به‌هێزتر بكه‌ن.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێم ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی دیموكراسییه، پشتگیری و هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ گه‌لی كورد زۆر گرنگ بوون له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا، هه‌رێمی كوردستانیش هه‌میشه رێزی له به‌ها هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانان گرتووه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به ره‌وشی ئاواره‌كان دا و گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌نیا هه‌موو تێچووی ئاواره‌كانی له ئه‌ستۆیه و هانیان ده‌ده‌ین به خواستی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام گوشار ناكه‌ین و هێشتا ناوچه‌كانیان ئاماده نه‌كراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ كازمی قسه‌ی كردووه و داوای كردووه، شوێنی ئاواره‌كان ئاماده بكات. نموونه‌یشی به ڕێككه‌وتنی شنگال هێنایه‌وه كه هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
له‌باره‌ی شه‌ڕی دژی داعش‌یش مه‌سروور بارزانی ڕای گه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاسایشی جیهانی پاراست و له جیاتی دنیا شه‌ڕی دژی رێكخراوه‌كه كرد. "خه‌ڵكی كوردستان ته‌لیسمی داعشی تێك‌شكاند".
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به ئاماده‌بووانی گوت، "ئێوه دۆستی راسته‌قینه‌ی كوردستانن و پشتتان پێ ده‌به‌ستین، بۆ ئه‌وه‌ی دۆزی كورد له به‌ریتانیا ببه‌ینه پێشه‌وه".