ئۆلیڤه‌ر كان به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، متمانه‌ی خۆی به تیپه‌كه‌ی پێشان دا، كه ده‌توانێت بگاته قۆناغی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.
بایرن میونشن، شه‌وی رابردوو یاریی چوونی قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ به پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی دۆڕاند.
ئۆلیڤه‌ر كان "ته‌مه‌ن 51 ساڵ" گۆڵپارێزی پێشووی بایرن و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، كه ئێسته به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌كه‌یه، له‌سه‌ر تۆڕی ئینستاگرام له ڤیدیۆیه‌كدا، كه له ستۆرییه‌كه‌ی پۆستی كردووه، ده‌ڵێت "ئه‌مه حاڵی تۆپی پێیه، هه‌وڵه‌كانی تیپه‌كه‌مان به‌رهه‌می نه‌بوو، پاریس سانجێرمان كاراتر بوو".
به‌ڵام به هه‌ڕه‌شه‌وه ده‌ڵێت "ئێمه بایرن میونشنین، هێشته یاریی گه‌ڕانه‌وه ماوه و با بزانین چی ده‌بێت".
سێشه‌می داهاتوو یاریی گه‌ڕانه‌وه له پاریس ده‌كرێت و بایرن پێویستی به‌وه هه‌یه به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ یان به جیاوازی دوو گۆڵ یارییه‌كه بباته‌وه.