مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئێمه ده‌زانین رێیه‌كی درێژمان له پێشه. ئێمه ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین تا كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆشگوزه‌ران بۆ كوردستانیان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كوردستان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ خۆیان ده‌بینن، بنیات بنێین.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئیڤێنتی 30 ساڵه‌ی یادی ده‌رچوونی بڕیاری 688ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و دووپاتی كرده‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه تا ئێسته، كوردستان سه‌تان هه‌زار ئاواره‌ی له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق و سووریا له‌خۆ گرتووه.
ده‌قی گوتاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئیڤێنتی 30 ساڵه‌ی یادی ده‌رچوونی بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ دیاریكردنی نوای ئارام و ناوچه‌ی دژه‌فڕین له عێراق:
شه‌ره‌فمه‌ندم لێره به‌شدارم كه یادی 30 ساڵه‌ی نوای ئارام و راگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین ده‌كه‌ینه‌وه. من له‌وه تێده‌گه‌م له‌و كاته بۆ پشتگیری كورد چه‌ند گرنگ بوو، ئه‌مه بۆ من ئه‌زموونێكی كه‌سی بوو، من چوومه چیاكانی كوردستان كاتێك راپه‌ڕین كورد له ئارادابوو، ئێمه بۆ چه‌ند رۆژێك ئاهه‌نگمان بۆ كۆتاییهێنان به سته‌مكاریی و ده‌یان ساڵ سه‌ركوتكاریی گێڕا، دواتر كاتێك سوپای عێراق گه‌ڕایه‌وه و فشاریان خسته سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی كوردی، ملیۆنه‌ها هاووڵاتی چوونه چیاكان و وڵاتانی درواسێ، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته بوو كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوونه یه‌كده‌نگ بۆ پشتگیریی كورد، ده‌ستێوه‌ردانی مرۆییان كرد.
ئێمه له‌سه‌ر به‌هاكانی خۆمان و به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێوه (هاوپه‌یمانانی رۆژئاوا) ماوینه‌ته‌وه
ده‌مه‌وێت سوپاسی سێر جۆن (جۆن مه‌یجه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی به‌ریتانیا) بكه‌م بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی كه گێڕای ئه‌وكاته، ده‌مه‌وێت تیشك بخه‌مه سه‌ر گرنگی ئه‌و كاره، به هاوكاری ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌وانی دیكه‌ش. بێگومان له‌وكاته ئه‌وه گه‌وره‌ترین ئه‌ركی مرۆیی بوو كه پێداویستیی سه‌ره‌تایی درایه ملیۆنان كه‌س كه له چیاكان گیریان خواردبوو. ده‌ستێوه‌ردانه‌كه خستینیه دۆخێكه‌وه داهاتوومان بنیادبنێین و له‌و كاته‌وه خۆمان به‌ڕێوه‌به‌رین؛ بناغه‌یه‌ك بوو بۆ دروستكردنی هاوبه‌شییه‌كی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌وانی دیكه.
ئۆپۆزسیۆنی عێراق له دوای دروستكردنی نوای ئارام، هاتن بۆ كوردستان و تاوه‌كو 2003 به‌شداربوون له رووخانی رژێمی سه‌ددام. ئێمه له‌سه‌ر به‌هاكانی خۆمان و به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێوه (هاوپه‌یمانانی رۆژئاوا) ماوینه‌ته‌وه. ئێمه له كه‌مینه‌یه‌كی سه‌ركوتكراوه گۆڕاوین بۆ په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ست كوشتن و سه‌ركوتكاریی هه‌ڵدێن له عێراق و سووریا. كورد، عه‌ره‌ب، موسوڵمان، كریستیان و ئێزدی. ئه‌وان ئێستا كوردستان وه‌ك ماڵی دووه‌می خۆیان ده‌بینن. كوردستان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ خۆیان ده‌بینن كه تێیدا پارێزراون. ئه‌مه‌ش ئه‌و به روونی به‌دیار كه‌وت، كه پاپا فره‌نسیس سه‌ردانی كوردستانی كرد.
رێگایه‌كی درێژمان له پێشه
ئێمه ده‌زانین رێگایه‌كی درێژمان له پێشه. ئێمه ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین تاوه‌كو كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆشگوزه‌ران بۆ كوردستانیان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كوردستان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ خۆیان ده‌بینن، بنیات بنێین. رێگاكه‌مان كۆتایی نه‌هاتووه، ئێمه هێشتا پێویستیمان پێتانه، هێشتا پێویستیمان به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تییه، ئێمه هێشتا پێویستمان به هاوكاری ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و هه‌موو ئه‌وانه‌یه هاوكاریان كردین، ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه بنیاد بنێین كه سیمبۆلی ئازادی و سه‌ركه‌وتنه. ئێمه له ماوه‌كانی رابردوو چه‌ند كاتێكی دژوارمان هه‌بووه. دوایینیان ساڵی 2014 بوو كه خاڵێكی وه‌چه‌رخێنه‌ربوو بۆ كوردستان، تاوه‌كو ئه‌وه بزانرێت كوردستان چه‌ند گرنگه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه له ساڵی 1991 كردتان، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌فسانه‌ی داعشیان تێك‌شكاند، گرووپێكی تیرۆرستی كه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئازادی خه‌ڵك و سه‌قامگیریی جیهان ده‌كرد. خوێنی پێشمه‌رگه بووه هاوكاری هاوپه‌یمانان كه داعشی تێك‌شكاند، ئه‌وه‌شمان له یاد بێت كه تیرۆریزم هێشتا لێره‌یه و گرووپه تیرۆرستییه‌كان له هه‌وڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌دان. هه‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ئێمه پێویستمان به هاوكاری یه‌كتره.
له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه تا ئێستا، كوردستان سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق و سووریا له‌خۆ گرتووه، ئێمه ئێستا دوو ملیۆن كه‌سمان له خۆ گرتووه. یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ر ئێستاش له كامپه‌كان ده‌ژین، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به ته‌نها ده‌بێت خزمه‌تگوزراییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ دابین بكات، كه ساڵانه به‌هاكه‌ی سه‌دان ملیۆن دۆلاره. ئێمه پشتگیریی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه ئه‌وان ده‌كه‌ین بۆ ماڵه‌كانیان، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌مه بكه‌ین، ده‌بێت ژینگه‌یه‌كی ئارامیان بۆ دروست بكه‌ین و به ئارامیش بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه. ئێمه به‌بێ هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناتوانین ئه‌و كاره بكه‌ین.
ئێمه له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ به‌غدا و سه‌رۆك وه‌زیران كازمی ده‌كه‌ین تاوه‌كو بتوانین ئه‌و ژینگه ئارامه پێشكه‌ش بكه‌ین. دوایین هه‌وڵ، رێككه‌وتنی شنگال بوو؛ به داخه‌وه ئه‌و رێككه‌وتنه وه‌كو خۆی جێبه‌جێنه‌كراوه. ئێمه هیوادارین حكومه‌تی عێراق هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ په‌نابه‌ران دروست بكات تاوه‌كو بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان. له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ شانشینی یه‌كگرتوو، ئێمه ئه‌و په‌یوه‌ندییه به ستراتیژی و مێژوویی ده‌بینین، ئاماده‌ییشمان هه‌یه په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانمان له‌بواری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ شانشینه یه‌كگرتووه‌كان په‌ره‌پێبده‌ین و په‌ره‌ش به په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئه‌منییه‌كانمان بده‌ین. هه‌روه‌ها په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ته‌واوی هاوپه‌یمانان بده‌ین كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو هاوكاریان كردووین. ئێمه چاومان له‌سه‌ر ئێوه‌یه به‌ڕێزان، هه‌مووتان، به‌وه‌ی تێده‌گه‌ین ئێوه هاوڕێی كوردستانن. داواتان لێده‌كه‌م ببنه هانده‌ری كوردستان، ده‌مانه‌وێت پشت به ئێوه ببه‌ستین تاوه‌كو پشتگیریی دۆزی كورد له په‌رله‌مان، حكومه‌ت و كه‌رتی بازرگانیی به‌ریتانیا بكه‌ن. سوپاستان ده‌كه‌م.