ئه‌مڕۆ به به‌شداری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئیڤێنتی ڤیدیۆیی یادی 30 ساڵه‌ی بڕیاری 688 له نێوان له‌نده‌ن و هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، له‌وباره‌یه‌وه د. شیرین فوئاد مه‌عسووم چاودێری سیاسی و شاره‌زای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له له‌نده‌ن، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ده‌بوو پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانی كوردستان و به‌ریتانیا له پێوه‌ندی هاوكارییه مرۆڤایه‌تییه‌كان بۆ پێوه‌ندی سیاسیی ڕاسته‌قینه بگوازرایه‌وه، هه‌موو هه‌ڵه‌كانیش پێوه‌ندی به نوێنه‌رایه‌تی كورده‌وه هه‌یه له له‌نده‌ن كه لاوازه.
دكتۆر شیرین فوئاد مه‌عسووم ئاماژه‌ی كرد، ده‌بێت به‌رپرسانی به‌ریتانیا له‌وه بگه‌ن قۆناغی مرۆڤایه‌تی كۆتایی هاتووه، ئێسته كورد خاوه‌نی حكوومه‌ته و ده‌وڵه‌تی ده‌وێت، ئه‌وان ده‌بێت له داوكارییه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌رانبه‌ر كورد، ڕژد و ڕاسته‌قینه بن و ڕۆڵی باشیان هه‌بێت نه‌ك ته‌نیا پێداهه‌ڵدان بێت.
له‌باره‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له كۆنفرانسه‌كه شیرین فوئاد مه‌عسووم گوتی، "گرنگ بوو كه سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ی كرد، كه‌سانی سیاسیی به‌ریتانی به‌رزیش له‌وێدا بوونایه، ئه‌مه بۆ پێگه‌ی دیپلۆماسی و ئاینده‌ی سیاسیی كورد سوودی ده‌بێت و ده‌كرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت و به‌ره‌وپێش ببرێت."
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "پێویسته وڵاتانی زلهێز له دنیادا له‌وه بگه‌ن و بگه‌نه بڕیارێك كه له سه‌ده‌ی نوێ‌دا نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ ببینرێت، كه خاوه‌ن ئیراده و خه‌ونی خۆیه‌تی و نه‌به‌سترێته‌وه به نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك عه‌ره‌ب و تورك و فارس".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی نیسان، سه‌عات 12:30ی نیوه‌ڕۆ به‌كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، له یادی 30 ساڵه‌ی ده‌رچوونی بڕیاری 688ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له دیاریكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له هه‌رێمی كوردستان، ئیڤێنتێكی تایبه‌ت له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به هاوبه‌شی به‌رپرسانی پێشوو و ئێسته‌ی حكوومه‌تی به‌ریتانیا و گرووپی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه چوو.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی ڤیدیۆیی پێشكه‌ش كرد، دواتریش سێر جۆن مه‌یجه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتری به‌ریتانیا و یه‌كێك له دۆسته نزیكه‌كانی كورد و هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی كه ڕۆڵێكی به‌رچاوی بینی له دیاریكردنی ناوچه‌ی ئارام، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد، هه‌ریه‌ك له سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌دیم زه‌هاوی وه‌زیری چاودێریكردنی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا كه به ره‌گه‌ز كورده، له‌گه‌ڵ كاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا، جێمس سۆرنتن كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا، رۆبه‌رت هاڵفن، ئالیسا كێرنس، جه‌یسن مه‌كارتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، گاری كێنت به‌رپرسی گرووپی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌شداری ئیڤێنته‌كه بوون.