دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ له 29ی حوزه‌یرانی 2007دا ئایفۆن ئێس ئی خسته بازاڕه‌وه، بۆ ساڵه‌كانی 2019 - 2020یش ئایفۆن ئێس ئی دوو كه به ئایفۆن نۆ ناسرابوو بڵاوی كردووه، بڕیاره بۆ ئه‌مساڵ ڤێرژنی سێیه‌می لێ دروست بكات له جۆری ئایفۆن ئێس ئی سێیە.
ماڵپه‌ڕی ''
techradar'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه تا ئێسته به فه‌رمی ئه‌پڵ ئه‌م بڕیاره‌ی نه‌داوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ناو كۆمپانیاكه خۆیان ئه‌وه‌یان گوتووه، بۆ ئه‌مساڵ به‌رهه‌مه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت كه هاوشێوه‌ی مۆدێله‌كانی تره، واته دیزاینه‌كه‌ی وه‌ك ئایفۆن هه‌شته و یه‌ك كامێراشی هه‌یه، به‌ڵام به‌هێزترین سیستمی ده‌بێت كه هاوشێوه‌ی ئایفۆن 12یه.
ئەم بەرهەمەی ئەپڵ لە هەرێمی کوردستان ڕەواجی زۆری نییە، بەڵام بەکارهێنەری تایبەتیشی هەیە
بۆیه له‌مباره‌یه‌وه، سوڵتان محه‌مه‌د شاره‌زای بواری مۆبایل و فرۆشی مۆبایل بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، وه‌ك فرۆشیارێك تا ئێسته هیچمان پێ نه‌گوتراوه له‌باره‌ی به‌رهه‌مێكی له‌م شێوه‌یه، به‌ڵام ساڵانه یان چه‌ند ساڵ جارێك كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رهه‌می ''SE'' بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌مساڵیش مۆبایلی ئێس ئی سێ بخاته بازاڕه‌وه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كاتێك ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌خرێته بازاڕه‌وه، له‌لایه‌ن كۆمپانیای سه‌ره‌كییه‌وه واته له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئه‌وروپا و ئاسیا، ڕاسته‌وخۆ دوای چه‌ند رۆژێك له بڵاوكردنه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌ست ده‌بێت، ئێمه‌ی فرۆشیار ده‌یهێنین، به‌ڵام ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر حه‌زی كڕیاران.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.