ئاماری تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە عێراق لە هەڵكشانە

:: PM:04:57:08/04/2021 ‌

بەپێی دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 7817 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، بەرانبەر بە 4883 حاڵەتی چاكبوونەوە و 34 حاڵەتی مردن، ئەوەیش لە كۆی 49388 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان لە هەموو عێراق.
تووشبوون گەیشتووەتە 903439 حاڵەت و مردنیش 14606 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 7817 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 4883 حاڵەتی چاكبوونەوە و 34 حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق هەبووە، بەوەیش كۆی تووشبوون تا ئێستە گەیشتووەتە 903439 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 799327 حاڵەت و مردنیش 14606 حاڵەت.

هەرچی هەرێمی كوردستانە ئەمڕۆ پێنجشەم لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 1092 تووشبوونی نوێ و 483 حاڵەتی چاكبوونەوە و پێنج حاڵەتی مردن تۆمار كراوە، بەوەیش كۆی تووشبوون گەیشتە 129356 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 112817 حاڵەت و مردن 3761 حاڵەت.

شایەنی باسە تا ئێستە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و دوایین ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی 133 ملیۆن و 881 هەزار حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی دوو ملیۆن و 904 هەزار حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل