له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی ''وشه'' له‌گه‌ڵ هانا ئیسماعیل ئه‌حمه‌د، شاره‌زای میكانیكیی ئۆتۆمبێل، له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه قسه ده‌كات كه پێویسته ئۆتۆمبێله‌كانمان ئاماده بكه‌ین بۆ وه‌رزی گه‌رما، چه‌ندان زانیاریی گرینگ له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی ساردكه‌ره‌وه و سێرڤه‌سی گشتی "خزمه‌تگوزاری گشتی''، رۆنی ئۆتۆمبێل ئاشكرا ده‌كات.
*چۆن ئۆتۆمبێله‌كانمان بۆ وه‌رزی گه‌رما ئاماده بكه‌ین؟، پێویسته پشكنین بۆ چ به‌شێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان بكه‌ین بۆ توندوتۆڵكردنی؟
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی هاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، پێویسته چه‌ند ئاماده‌سازییه‌ك بۆ ئۆتۆمبێل بكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م- گۆڕینی ڕۆنی بزوێنه‌ر، ئه‌گه‌ر هاتوو تۆ ڕۆنێكی چڕی كه‌م یان شل به‌كار بێنیت بۆ زستان، ئه‌وه له هاویندا ده‌بێت ڕۆنێكی چڕی به‌رزتر به‌كار بێنیت، هه‌ندێك جۆری ڕۆنیش هه‌ن كه بۆ هه‌ردوو وه‌رزه‌كه ده‌بن، بۆیه هه‌ڵبژاردنی جۆری ڕۆن و چڕییه‌كه‌ی شتێكی هه‌ستیاره و پێویسته تۆ بچیت بۆ لای ڕۆنگۆڕێكی لێهاتوو كه زانیاری له ڕۆنه‌كان به باشی هه‌بێت.
دووه‌م- پشكنینی شله‌ی ڕادێته‌ر یان شله‌ی ساردكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ر، هه‌روه‌ك ده‌زانین ئه‌م شله‌یه كه ئاوی ڕادێته‌ریشی پێ ده‌ڵێن، هه‌ڵده‌ستێت به ساردكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ر، به‌ڵام نابێت ئاوی ئاسایی بۆ ڕادێته‌ر به‌كار بێت، به‌ڵكو ده‌بێت كوالێتی تایبه‌ت به‌كار بێت، كه ئه‌مه‌یش زیاتر ئیشی ڕۆنگۆڕه‌كانه كه بۆت دیاری ده‌كه‌ن چ جۆره ئاوی ڕادێته‌ر باشتره.
سێیه‌م- پشكنینی پاتری، له هاویندا پاتری زیاتر گه‌رم ده‌بێت و لۆدی زیاتری ده‌كه‌وێته سه‌ر، ئه‌وه‌یش به هۆی گه‌رمبوونی به‌شه‌كان، بۆیه پێویسته پاتریه‌كه‌ت به ئامێری ئاڤۆمیته‌ر بپشكنیت، هه‌روه‌ها پشكنینی ڤیژوه‌ڵ، واته به سه‌یركردن بزانیت جه‌مسه‌ره‌كانی گه‌رم ''پۆزه‌تیڤ'' و سارد ''نێگه‌تیڤ''ی پاتریه‌كه و كێبڵی سه‌ریان تووشی به‌ڵغی كاربۆن یان داخوران نه‌بن.
چواره‌م- پشكنینی سیسته‌می ساردكردنه‌وه‌ی ناوه‌وA/C، هه‌رچه‌نده ئه‌وه ڕاسته كه له زستاندا پێویستیمان به ئیشپێكردنی ساردكه‌ره‌وه "تبرید" نابێت، به‌ڵام وا پێویست ده‌كات گه‌ر بۆ خوله‌كێكیش بێت دایبگیرسێنین، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی كلاجی كۆمپرێسه‌ری ته‌بریده‌كه تووشی جامكردن نه‌بێت.
پێنجه‌م- پشكنینی تایه‌كان، پێویسته پشكنین بۆ په‌ستانی هه‌وای تایه‌كان و ڕووی تایه‌كان بكرێت، چونكه لووسبوونی ڕووی تایه ده‌بێته هۆی خلیسكانی ئۆتۆمبێل و باش ئیشنه‌كردنی سیستمی بره‌یك.
شه‌شه‌م- پشكنینی قایش تایم و جاینه‌كان، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سیستمی تایمی قایش بێت، ئه‌وا ئه‌م قایشه به‌پێی كات تووشی داخوران ده‌بێت و پچڕانی ئه‌م قایشه‌ش له‌كاتی ئیشكرندا زیانی گه‌وره به بزوێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م قایشه‌یش داخورانێكی كه‌می هه‌بێت، ئه‌وا له وه‌رزی گه‌رمادا داخورانه‌كه زیاتر ده‌بێت.
*سێرڤسی گشتی ''خزمه‌تگوزاری گشتی ئۆتۆمبێل''، چییه؟
خزمه‌تگوزاریی گشتی ئۆتۆمبێل یان ئه‌وه‌ی كه به سێرڤس ناو نراوه، بریتییه له پشكنینی به‌شه سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كانی ئۆتۆمبێل كه خۆی له زیاتر له 50 به‌ش ده‌بینێته‌وه، له كوردستان ستانداردێك دانه‌نراوه بۆ سێرڤس و هه‌ریه‌ك له شوێنكاره‌كانی ئۆتۆمبێل به گوێره‌ی ئه‌زموون و زانیاری خۆیان سێرڤس بۆ ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن، لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێك له‌و به‌شه گرنگانه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ین كه له‌كاتی سێرڤسدا ده‌بێت بپشكنرێت:
یه‌كه‌م- پشكنینی ڕۆنی بزوێنه‌ر و گۆڕینی ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، هه‌روه‌ها فلته‌ری ڕۆنیش ده‌بێت بپشكنرێت.
دووه‌م- پشكنینی لایته‌كان و ڕێژه‌ی ڕووناكییان.
سێیه‌م- پشكنینی تایه‌كان و په‌ستان و باڵانسی تایه‌كان و ڕووی تایه‌كان.
چواره‌م- پشكنینی به‌ردی ساڵنسه و دووكه‌ڵی گزۆز.
پێنجه‌م- پشكنینی گێج و باڵانس و ستێرن.
شه‌شه‌م- پشكنینی هایدرۆلیك و شله‌ی ڕادێته‌ر.
حه‌وته‌م- پشكنینی بارودۆخی پاتری و دینه‌مۆ.
هه‌شته‌م- پشكنینی كۆیل، پلاك، نۆزڵ و گۆڕینیان ئه‌گه‌ر پێویست بێت.
نۆیه‌م- پشكنینی فیوڵ په‌مپ و گۆڕینی ئه‌گه‌ر پێویست بێت.
ده‌یه‌م- خاوێن كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه‌ی كه كێشه‌یان نییه.
*بۆ پێویسته سێرڤه‌سی گشتی ئه‌نجام بدرێت؟
سێرڤسی گشتی پێویسته ئه‌نجام بدرێت له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك:
یه‌كه‌م- توندوتۆڵكردنی ئۆتۆمبێله‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌ت بزوێنه‌ر.
دووه‌م- كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كار‌بردنی سووته‌مه‌نی له ئه‌نجامی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه.
سێیه‌م- درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی به‌شه میكانیكی و كاره‌باییه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه.
چواره‌م- ئه‌گه‌ر نیازی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌بێت، زیاتر سه‌رنجی كڕیار ڕاده‌كێشرێت به‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه كێشه‌ی كه‌متر ده‌بێت.
پێنجه‌م- بۆ سه‌لامه‌تی سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ستێرن و تایه و ده‌بڵه‌كانی و ئیستۆپی ته‌واو بێت، ئه‌گه‌ری ڕوودانی كاره‌سات كه‌متر ده‌بێته‌وه.
*پێویست ده‌كات ئێمه سێرڤسی گشتی له‌كاتی گۆڕینی وه‌رزی گه‌رما بۆ سه‌رما یان سه‌رما بۆ گه‌رما ئه‌نجام بده‌ین؟
له ڕاستیدا له‌پاڵ گۆڕانی وه‌رز، چه‌ند هۆكارێكی تریش هه‌ن كه وا ده‌كه‌ن سێرڤس پێویست بێت ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م- ته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه، ڕوونه كه تا ئۆتۆمبێل كۆن بێت، زیاتر پێویستی به خزمه‌تگوزاری ده‌بێت.
دووه‌م- جۆر و براندی ئۆتۆمبێله‌كه، هه‌ندێك ئۆتۆمبێل هه‌ن كه به‌هۆی نایابی و باشیی پێكهاته‌كانی، دره‌نگتر پێویستیان به سێرڤس ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه‌یشه‌وه.
سێیه‌م- ئۆتۆمبێله‌كه چۆن به‌كار هاتووه، واته ماوه‌ی لێخوڕین و ئه‌و كاره‌ی پێی ئه‌نجام دراوه كاریگه‌ری له هیلاكبوونی ئۆتۆمبێله‌كه هه‌یه.
چواره‌م- كیلۆمته‌ری ئۆتۆمبێله‌كه یان مایله‌كه‌ی، واته چه‌ند ڕۆیشتووه دوای سێرڤسی پێشوو.
له‌پاڵ ئه‌م هۆكارانه‌یش، به‌ڵێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ گۆڕانی وه‌رزدا سێرڤس بۆ ئۆتۆمبێل بكرێت، له به‌كارهێنانی ڕۆن و جۆری تایه و پشكنینی بره‌یكه‌كان، له وه‌رزی هاویندا زیاتر كێشه‌ی جامبوونی وه‌لف حه‌ماوه "ڤاڵڤی ڕێكخه‌ری پله‌ی گه‌رمی"، دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی كوالێتی خراپی به‌نزین یان فیول په‌مپه‌كه، فیول په‌مپیش زیاتر خراپ ده‌بێت.
له زستاندا كێشه‌ی ته‌ڕبوونی به‌شه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل به ناو ئاوێكی تا ڕاده‌یه‌ك قووڵدا بڕوات، ده‌بێته هۆی خراپبوونی دیلكۆ یان كۆیل. له‌به‌ر ئه‌وه سێرڤس له‌م دوو وه‌رزه‌دا جیاوازن، چونكه وه‌رزه‌كان به گوێره‌ی سروشتی خۆیان كێشه بۆ ئۆتۆمبێڵ دروست ده‌كه‌ن.
*شۆفێر چۆن پارێزگاری له‌و توندوتۆڵییه بكات كاتێك ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕێت؟، یان به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌زیه‌تی ئۆتۆمبێل نه‌دات؟
وه‌ك باسمان كرد، كه مامه‌ڵه‌ی شوفێر له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلدا ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له نزیكبوونه‌وه‌ی سێرڤسدا، پێویسته ئۆتۆمبێل دوای سێرڤس له خراپبوونی به‌شه‌كان بپارێزرێت، ئه‌میش به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م خاڵانه:
یه‌كه‌م- تێكردنی به‌نزینی كوالێتی باش و ئۆكتانی گونجاو.
دووه‌م- پشكنینی ڕۆنی بزوێنه‌ر و هایدرۆلیكی گێڕ.
سێیه‌م- دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی ئاوی ئاسایی بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی ڕادێته‌ر.
چواره‌م- ده‌ستكارینه‌كردنی به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی.
پێنجه‌م- پاراستنی تایه‌كان و پشكنینیان.
شه‌شه‌م- تێڕوانینی ژێر بۆنیت ماوه ماوه، ئه‌گه‌ر گومانت هه‌بوو له كێشه‌یه‌ك زووتر چاره بكرێت.
*رێنوێنیت بۆ شۆفێران چییه كه به‌ره‌و وه‌رزی گه‌رما ده‌رۆین؟
پابه‌ندبوون به‌م خاڵانه‌ی كه باس كران، هه‌روه‌ها له‌كاتی گه‌رمادا پێویسته زیاتر ئاگامان له پله‌ی گه‌رمی بزوێنه‌ر بێت، داپۆشینی ئۆتۆمبێل گرنگی زۆری هه‌یه له پاراستنی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێڵ، هه‌روه‌ها تێبینییه‌كی گرنگیش هه‌یه بۆ شوفێر كه نابێت دوای لێخوڕینێكی زۆر ڕاسته‌وخۆ ئۆتۆمبێڵ بشورێت، به تایبه‌ت تایه‌كان، چونكه به هۆی گۆڕانی پله‌ی گه‌رمی ده‌بێته هۆی خواربوونی ویله‌كان.