ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت كه دوای ئه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی 2021ی په‌سندكراوی عێراق له سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه واژوو كرا، حكووومه‌ت ده‌توانێت له رۆژی یه‌كشه‌می داهاتووه‌وه بودجه جێبه‌جێ بكات.
ده‌بێت شاندێك له هه‌رێمه‌وه بچێته به‌غدا
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی نیسانی 2021، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه واژوو كرا، حكوومه‌تی عێراق ده‌توانێت له رۆژی یه‌كشه‌مه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی یاساكه بكات.
له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه گوتی، بۆ پشكی هه‌رێم ده‌بێت شاندێك له هه‌رێمه‌وه بچێته به‌غدا و له‌سه‌ر شێواز و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه گفتوگۆی كۆتایی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌یش یه‌كلا بكه‌نه‌وه كه چۆن داهات راده‌ست بكه‌ن و حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌بێت چه‌ند ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات؟
له باره‌ی پشكی مووچه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیشه‌وه، جه‌مال كۆچه‌ر روونی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌یسه‌م جبووری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی قسه‌م كردووه كه چۆن ده‌بێت؟، گوتی ده‌بێت به‌راودی ئه‌وه بكرێت له‌و ماوه‌یه هه‌رێم ده‌بوو چه‌ند بداته به‌غدا و به‌غدایش چه‌ندی بۆ بنێرێت، ئه‌وه‌ی لێ ده‌رده‌كرێت و به‌غدا ئه‌وه‌ی تر ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا