دوای كوژرانی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سووریا، ئیبراهیم قوڕه‌شی، وه‌ك جێگره‌وه‌ی دیاری كرا، راپۆرتی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات ئه‌و پێشتر له گرتووخانه‌یه‌ك له عێراق وه‌ك هه‌واڵده‌ر بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كاری كردووه.
وه‌ك له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی
"واشنتن پۆست"، هاتووه، زیندانی عێراقی (M060108-01)، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئیبراهیم قوڕه‌شی، به گیراوێكی نموونه‌یی دانرا له رووی هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان، وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی سوودی بۆیان هه‌بێت، به‌تایبه‌تی كه هه‌لی بۆ ده‌ره‌خسێت بۆ هه‌واڵدان له ركابه‌رانی له‌ناو رێكخراوه‌كه‌ی.
زۆر شتی كردووه بۆ رزگاركردنی خۆی و زانیاری زۆری به ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوه
وه‌ك "واشنتن پۆست"، ئاماژه‌ی كردووه، له 2008 قوڕه‌شی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیدا زانیاری وردی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی باره‌گای نهێنیی باڵی راگه‌یاندنی رێكخراوه‌كه‌ی داوه، تا گه‌یشتن به وردترین زانیاری وه‌ك ره‌نگی ده‌رگای ده‌ره‌وه.
ئه‌وكاته‌ی له‌باره‌ی سه‌ركرده‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه پرسیاری لێ كرا، كه كه‌سێكی سویدی به ره‌گه‌ز مه‌غریبی بوو به‌ناوی ئه‌بو قه‌سووره، قوڕه‌شی نه‌خشه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌وه‌ی كێشاوه و دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌و زانیاریانه، سوپای ئه‌مه‌ریكا توانی ئه‌و كه‌سه له مووسڵ بكوژێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی كرد، له‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنیانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرنه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه قوڕه‌شی هه‌واڵده‌رێكی باش بووه و ده‌یان زانیاری ورد و به‌هاداری داوه‌ته ئه‌وانه‌ی ئێسته جه‌نگی ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ن كه خۆی سه‌ركرده‌یه‌تی.
كریستۆڤه‌ر مایه‌ر، یاریده‌ری وه‌زیری به‌رگری بۆ ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كان گوتی، قوڕه‌شی كه ناوی ته‌واوی ئه‌میر محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدوره‌حمان مه‌ولایه، زۆر شتی كردووه بۆ رزگاركردنی خۆی و تۆمارێكی دوورودرێژی له نه‌یاریكردن بۆ بیانییه‌كانی ناو داعش هه‌یه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی كرد كه قوڕه‌شی به‌ره‌گه‌زنامه عێراقییه و له كۆتای 2007 یان سه‌ره‌تای 2008 كاتێك گیراوه ته‌مه‌نی 31 ساڵ بووه، ده‌یان لێپرسینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵدا كراوه و كاتی ئازادكردنی به وردی دیار نییه، به‌ڵام تۆماری لێپرسینه‌وه له گه‌ڵی له 2008 كۆتای هاتووه.
ئیبراهیم قوڕه‌شی له ئۆكتۆبه‌ری 2019 له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه به‌یعه‌تی پێ دراو و كراوه‌ته سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه له شوێنی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، كه له هێرشێكی ئاسمانی هاوپه‌یمانان له سووریا له 27ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 كوژرا، وه‌ك ئاژانسی "رۆیته‌رز" باسی ده‌كات.