ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و پێنج حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی شیعه له به‌غدا بڵاو بووه‌وه كه شه‌وی چوارشه‌می ڕابردوو له به‌غدا ئه‌نجام دراوه و كازمی له كۆبوونه‌وه‌كه به هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه هیچ خشته‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بوونی نییه و داوایشی كردووه كه قه‌واره سیاسییه‌كان و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی ئێران به وریایییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و هۆشداری پێداون.
كۆبوونه‌وه‌ی كازمی له‌گه‌ڵ پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی شیعه دوای ته‌واوبوونی گه‌ڕی سێیه‌می دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بوو، كه ئێواره‌ی چوارشه‌م كۆتایی هات و به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵاتی لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌م گه‌ڕه‌ی دایه‌لۆگه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه ساز كرا، ماوه‌ی سێ سه‌عات به‌رده‌وامی هه‌بوو، له‌و به‌یاننامه‌یه‌یش كه هه‌ردوولا بڵاویان كرده‌وه، تێیدا دووپات له‌وه گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا كرایه‌وه كه ڕۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ته‌نیا مه‌شق و ڕاوێژپێدان ده‌بێت، جیا له‌وه‌یش واشنتن پشتیوانی عێراق له بواری ته‌ندروستی و فه‌رهه‌نگی و گه‌شه‌پێدان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات.
به پێنج حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی شیعه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه واده بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دیاریی ناكرێت
به‌رپرسێكی باڵای عێراق به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، كه دوای ته‌واوبوونی دایه‌لۆگه‌كه، له‌سه‌ر داوای پێنج لایه‌نه شیعه‌كه كه بریتی بوون له "سائیروون، فه‌تح، ده‌وڵه‌تی یاسا، حیكمه، فه‌زیڵه" كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ساز كردووه، كه ماوه‌ی زیاتر له چوار سه‌عاتی خایاندووه و كۆبوونه‌وه‌كه‌یش له ناوچه‌ی جادریه‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا هاتووه‌ته ئه‌نجامدان و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای ته‌ناهی و سه‌ربازی عێراق تێیدا به‌شدارییان كردووه.
به‌رپرسه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له پرسی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و بۆچوونی توند له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌و پێنج لایه‌نه به‌شداره ڕاگه‌یه‌نرا، داوایان ده‌كرد كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوو سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكرێن، ئه‌مه‌یش هه‌مان پێشنیازی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه.
هاوكات ئه‌و لایه‌نانه داوایان كردووه كه بوونیان له نێو دایه‌لۆگی ستراتیجی هه‌بێ، له ڕێی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، جیا له‌وه‌یش داوایان كردووه كه پرسی فڕینی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا زۆر توند بكرێ و ته‌نیا به‌ده‌ست لایه‌نی عێراقی بێت.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی عێراق نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه كازمیش به زمانێكی جیاواز وه‌ڵامی بۆچوونه تونده‌كانی داوه‌ته‌وه و پێی ڕاگه‌یاندوون، كه هیچ واده و خشته‌یه‌كی دیاریكرا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دیاریی نه‌كراوه و ناكرێت، چونكه ئه‌مه پێوه‌سته به پێویستی دۆخی ته‌ناهی عێراق به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا، به ئامانجی پشتیوانی هێزه‌كانی عێراق و پێشكه‌شكردنی پشتیوانی و ڕاوێژ و زانیاری هه‌واڵگری، بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌ی تیرۆریستان، كه‌ی ئه‌و دۆخه بوونی نه‌مێنێت و هیچ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نه‌مێنێت، ئه‌وكات ئه‌مه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
به زمانێكی تونده‌وه حزبه‌كان داوایان كردووه به په‌له ئه‌مه‌ریكا بكرێته ده‌ره‌وه له عێراق
هاوكات كازمی ڕێی به فه‌رمانده باڵاكانی ته‌ناهی و سه‌ربازی عێراق داوه، كه گرنگی بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق بۆ ئه‌و پێنج لایه‌نه ڕوون بكه‌نه‌وه، تا له ئه‌رك و ڕۆڵی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و ئه‌و هه‌ڕه‌شه ته‌ناهییانه‌ی له‌سه‌ر عێراق هه‌ن به وردی تێ بگه‌ن.