یانه‌ی ریال مه‌درید گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت و یه‌كێك له گرنگترین یاریزانه‌كانی له ده‌ست دا.
یانه‌ی شاهانه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 11ی نیسان رای گه‌یاند، لوكاس ڤاسكێزی یاریزانی یانه‌كه‌یان دووچاری پێكانێكی قورس بووه و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ناتوانێت یاریی بكات.
یانه‌ی شاهانه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند "ئه‌مڕۆ پشكنین بۆ ڤاسكێز كراوه و ده‌ركه‌وتووه له به‌سته‌ری پشته‌وه‌ی ئه‌ژنۆی چه‌پیدا دووچاری پێكان بووه، ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌شی له‌سه‌ر راده‌ی چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت".
ڤاسكێز شه‌وی رابردوو له یاریی كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا، پێش كۆتاییهاتنی گێمی یه‌كه‌م به هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێ هێشت، كه تیپه‌كه‌ی به 2-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و ڤاسكێزیش گۆڵی یه‌كه‌می دروست كرد.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان باسی ئه‌وه‌یان كردووه، دابڕانی ڤاسكێز له یاریگه‌كان ده‌گاته 8 هه‌فته، كه مانای ئه‌وه‌یه، ئه‌م وه‌رزه بۆ یاریزانه‌كه كۆتایی هات.
پێكانی ڤاسكێز له كاتێكدایه، یانه‌ی ریال مه‌درید سێ یاریزانی سه‌ره‌كی له هێڵی به‌رگریدا پێكانیان هه‌یه، ئه‌وانیش رامۆس، ڤاران و كارڤاخالن، به دابڕانی ڤاسكێز، كێشه بۆ هێڵی به‌رگریی تیپه‌كه دروست ده‌بێت، به تایبه‌تی كه ئه‌م هه‌فته‌یه یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شتی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول هه‌یه.