راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌م راستیی ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاشكرا كرد، كه گوایه مێسی فشار له‌سه‌ر نه‌یماری یاریزانی هاوڕێی ده‌كات، بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی لێكیپی فڕه‌نسی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بڵاوی كرده‌وه، بارسێلۆنا و مێسی فشار له نه‌یمار ده‌كه‌ن، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێ نه‌كاته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئه‌مڕۆ به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مێسی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌م هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه، چونكه مێسی هێشته بڕیاری مانه‌وه‌ی خۆی یان رۆیشتنی له بارسێلۆنا نه‌داوه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، مێسی فشار له‌سه‌ر كه‌س ناكات بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێت یان به پێچه‌وانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكیش له خانه‌واده‌ی نه‌یمار، ئه‌وه‌یان دووپات كردووه‌ته‌وه، یاریزانه‌كه له پاریس سانجێرمان هه‌ست به ئارامی ده‌كات و پێده‌چێت له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رازیی ببێت، به‌ڵام خه‌ونی گه‌وره‌شی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ بارسێلۆنا و یاریكردنه له ته‌ك مێسی.
نه‌یمار له هاوینی 2017 به گرێبه‌ستی 222 ملیۆن یۆرۆ له بارسێلۆناوه رووی كرده سانجێرمان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، نه‌یمار چاوه‌ڕێی بارودۆخی ئه‌م وه‌رزه ده‌كات، به تایبه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی له بارسا و ئیمباپێ له پاریس، هه‌روه‌ها ئه‌نجامی تیپه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه‌دا.