له هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له كۆندا له‌لای خه‌ڵكی باو بوو، ئۆتۆمبێلی ''ڤۆكسواگنی پاسات'' بوو كه به له‌ناو كورددا به ''به‌رازیلی'' ناسرابوو. هیۆندا ئه‌م دیزاینه ده‌دزێت و له ئۆتۆمبێلێكی كاره‌باییدا به‌كاری ده‌هێنێت.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه كۆمپانیای هیۆندای، ئه‌مڕۆ مۆدێلێكی كلاسیكی له ئۆتۆمبێله‌كانی نوێ كردووه‌ته‌وه و یادی ساڵی 1970 ده‌كاته‌وه. وه‌ك كۆمپانیای هیۆندای ئاشكرای كردووه، ئه‌م ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌ی به‌رهه‌ممان هێناوه، مۆدێلی ''پۆنی 1970''یه كه ئێسته كراوه‌ته ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی له‌سه‌ر هه‌مان مۆدێل و دیزاین.
کۆمپانیای هیۆندای دەڵێ، مۆدێلێکی کۆنە لە جۆری پۆنی و شارەزایانیش دەڵێن، دیزاینی دزراوی ڤۆکسواگنە
به‌ڵام به‌شێك له شاره‌زایان ده‌ڵێن، كه سه‌یری مۆدێلی ''پۆنی 1970'' ده‌كه‌ین، هیچ له‌و ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌ی ئێسته ناچێت كه كۆمپانیاكه گوتوویانه له‌ومان وه‌رگرتووه و وه‌ك یادێك بۆ ساڵه‌كه دروستمان كردووه، به‌ڵكو زۆر له‌و شاره‌زایانه ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ مۆدێلی ڤۆكسواگن پاساتی كۆن و ده‌ڵێن، دیزاینه‌كه‌ی زیاتر له‌و ده‌كات تا پۆنی مۆدێل 1970.
هیۆندای كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هیۆندای له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ"، ئێسته كۆمپانیای هیۆندای به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.