یاریزانی پیشه‌گه‌ری كڕواتیی یانه‌ی هه‌ولێر ئیڤۆر، دووچاری پێكان بووه و ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌و كۆتایی هات.
دوای ئه‌وه‌ی ئیڤۆر ڤایتزه‌ری یاریزانی پیشه‌گه‌ری كڕواتیی یانه‌ی هه‌ولێر دووچاری پێكان بوو، ده‌ركه‌وتووه پێكانه‌كه‌ی سه‌خته و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه رێبین ره‌مزی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر، به وشه سپۆرتی گوت: "ئیڤۆر دووچاری پێکانێکی سەخت ھاتووه، دوای ئەنجامدانی پشکنین و پشتبەستن بە راپۆرتی پزیشکی، دەرکەوتوو یاریزانه‌كه پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری ھەیە و ئەم وەرزە بۆ ئه‌م یاریزانه تەواو بوو".
گوتیشی: "ئیڤۆر ئه‌مڕۆ به‌ره‌و كڕواتیا گه‌ڕایه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری.
ئیڤۆر ڤایتزه‌ری یاریزانی پیشه‌گه‌ری كڕواتی، كه له هێڵی ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی رابردوو، پێوه‌ندیی به یانه‌ی هه‌ولێره‌وه كرد.