لیۆنێل مێسیی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا خۆشحاڵیی خۆی به به‌ده‌ستهێنانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا ده‌ربڕی، به‌لام گوتی"هه‌ست به شه‌رمه‌زاریی ده‌كه‌م له نێو هانده‌رانمان ئاهه‌نگ ناگێڕین".
شه‌وی رابردوو بارسێلۆنا نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی شای ئیسپانیای برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتاییدا به ئه‌نجامی 4-0 گۆڵ له یانه‌ی ئاتلێتیك بیلباوی برده‌وه.
مێسی له دوای یارییه‌كه بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی قسه‌ی كرد و گوتی: "شتێكی جوانه ئه‌م نازناوه‌مان برده‌وه، ئه‌مڕۆ رۆژێكی زۆر خۆشه بۆ ئێمه".
گوتیشی: "شتێكی زۆر تایبه‌ته من بۆ، یه‌كه‌مجاره وه‌ك كاپتنی تیپه‌كه‌م نازناو ده‌به‌مه‌وه، ئه‌م جامه بۆ من زۆر تایبه‌ته".
مێسی له باره‌ی یارییه‌كه‌شه‌وه روونی كرده‌وه "ده‌مانزانی بیلباو به پلانی 4-4-2 یاریی ده‌كات، ئێمه‌ش ئاراممان هه‌بوو بۆ كۆنتڕۆڵی تۆپ و یاریكردن له پانتاییه‌كانی یاریگه".
هه‌روه‌ها گوتی: "له گێمی یه‌كه‌مدا زۆر جووڵه‌مان كرد، پێم وایه ئه‌وان له گێمی دووه‌مدا كه‌وتن".
له یارییه‌كه‌دا گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ بوو، به‌ڵام له گێمی دووه‌مدا بارسا له ماوه‌ی 8 خوله‌كدا سێ گۆڵی كرد و بیلباو به ته‌واوی تێكشكا، دواتر له خوله‌كی 72 گۆڵی چواره‌میش كرا.
گۆڵه‌كانی بارسێلۆنا له یارییه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه له مێسی 2 گۆڵ، گریزمان و دی یۆنگه‌وه تۆمار كران.
لیۆ له باره‌ی ئاهه‌نگگێڕانه‌وه گوتی: "بۆ ئێمه شه‌رمه ناتوانین له نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ماندا ئاهه‌نگ بگێڕین، به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێسته تێیدا ده‌ژین، جێگه‌ی داخه، چونكه جه‌ماوه‌ر حه‌ز ده‌كات چێژ له‌و كاتانه وه‌ربگرێت.
مێسی هێشته شكسته‌كه‌ی كلاسیكۆی له دڵدا ماوه، له‌م باره‌شه‌وه بۆ ماركا گوتی: "به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی هه‌فته‌ی رابردوو له یاریی كلاسیكۆ ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنین".
جێی سه‌رنج بوو مێسی شه‌وی رابردوو به شێوازێكی زۆر تایبه‌ت ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی جامی شای ده‌گێرا و دڵخۆشییه‌كی زۆری پێوه دیاربوو، كه پێشتر وا نه‌بینراوه.