شوان مامۆ كاپتنی یانه‌ی هه‌ولێر، له لێدوانێكدا بۆ وشه سپۆرت له باره‌ی دۆڕانی یانه‌كه‌ی له شه‌وی رابردوودا روونكرده‌وه ده‌دات.
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕی 28ی خولی نایابی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 0-1 گۆڵ به یانه‌ی كه‌رخ دۆڕا.
شوان مامۆ له باره‌ی دۆڕانی تیپه‌كه‌ی، بۆ وشه سپۆرت گوتی: "به شێوه‌یه‌كی باش یاریمان كرد، كه‌موكوڕییه‌كی ئه‌وتۆمان نه‌بوو، به‌ڵام به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو".
گوتیشی: "شتێكی زۆر ناخۆشه له یاریگه‌ی خۆمان بدۆڕێین، به‌ڵام من هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه، كه به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو، ئه‌مه تۆپی پێیه، هه‌رچه‌نده ئێمه چه‌ند هه‌لێكی گۆڵكردنیشمان له ده‌ست دا".
یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌م دۆڕانه‌ی دووچاری بوو، ئێسته له پله‌ی 12یه به 32 خاڵ و دوو خانه له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا دابه‌زی.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ رۆژێكی ناخۆش بوو بۆ یانه‌كانی كوردستان له خولی عێراقدا، چونكه هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و زاخۆ له‌سه‌ر یاریگه‌كانی خۆیاندا دۆڕان.