دیمه‌نێك له یاریی ئاڵتوون كۆپری و سه‌یدسادق... فۆتۆ: یوسف كه‌ركووكی
یانه‌ی سه‌یدسادق به تۆماركردنی بردنه‌وه‌یه‌كی تر له خولی پله یه‌كدا، گه‌یشته ریزی یانه نایابه‌كانی كوردستان و خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی هێنایه‌دی.
ئه‌مڕۆ گه‌ڕی پێنجه‌م له قۆناغی كۆتایی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجام درا، كه تێیدا دوو یاریی به‌ڕێوه‌چوون.
یانه‌ی سه‌یدسادق له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی و له شاری كه‌ركووك، به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ له یانه‌ی ئاڵتوون كۆپریی برده‌وه.
ئه‌م بردنه‌وه‌یه بۆ سه‌یدسادق زۆر گرنگ بوو، توانی خه‌ونی له‌مێژینه‌ی بێنێته‌دی و بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته ریزی یانه نایابه‌كانی كوردستان.
هه‌ردوو گۆڵی سه‌یدسادق، یاریزان هاوكار جه‌مال تۆماری كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه سه‌یدسادق بووه 9 خاڵ و له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه، یانه‌ی ئاڵتوون كۆپرییش به 5 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مه.
له یارییه‌كی تریشدا یانه‌ی شه‌قڵاوه له یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ له یانه‌ی كۆیه‌ی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی شه‌قڵاوه یاریزانان هێمن عه‌لی و جه‌وهه‌ر نه‌جم تۆماریان كرد.
شه‌قڵاوه‌ش له گه‌یشتن به نایابی كوردستان نزیكه و له یاریی داهاتوودا، كه دواگه‌ڕی خوله‌كه ده‌بێت، پێویستی به ته‌نیا خاڵێكه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش بۆ ریزی نایاب سه‌ركه‌وێت.
شه‌قڵاوه ئێسته 8 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌یه.
یانه‌ی كۆیه‌ش بێ هیوا بوو له‌وه‌ی بگاته نایاب، كه چه‌ند ساڵێكه هه‌وڵی بۆ ده‌دات، ئێسته‌ش له پله‌ی چواره‌م و كۆتاییه و 3 خاڵی هه‌یه.