به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوێ، ئاشكرای ده‌كات، یانه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌وانه‌ی خولێكی نوێیان راگه‌یاندووه، هه‌نگاوی باشیان بۆ پرۆژه‌كه‌یان ناوه، هه‌رچه‌نده فیفا و یوێفا به توندی به‌رامبه‌ریان وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس بڵاوی كرده‌وه، نامه‌یه‌كی له 12 یانه‌ی ئه‌وروپا پێگه‌یشتووه، ئه‌وانه‌ی كه خولی سوپه‌ریان راگه‌یاندووه و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و یانانه رێوشوێنی یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ هه‌ر به‌ربه‌ستێك، كه فیفا و یوێفا له به‌رده‌م كاره‌كه‌یاندا دروستی بكه‌ن.
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ "فیفا" و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا "یوێفا" به توندی به‌رامبه‌ر پرۆژه‌ی "خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا" وه‌ستاونه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك بڕیاری زۆر قورسیان ده‌رهه‌ق به‌و یانانه ده‌كردووه، كه خوله‌كه‌یان راگه‌یاندووه.
له لای خۆیانه‌وه یانه‌كانی ئینگلته‌را، ئیسپانیا و ئیتالیا، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی فیفا "ئینفانتینۆ" و سه‌رۆكی یوێفا "ئالكسانده‌ر چیڤیرین" كردووه، پێیان راگه‌یاندوون، خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا هاتووه‌ته دامه‌زراندن و بودجه‌كه‌ی 4 ملیار یۆرۆیه، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی دارایی دابینی ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا، یوێفا هۆشداریی داوه‌ته 12 یانه‌كه‌ی دامه‌زرێنه‌ری خوله نوێیه‌كه، كه رێوشوێنی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر، له‌وانه‌ش دوورخستنه‌وه‌یان له خوله نێوخۆیی و كیشوه‌رییه‌كانی ئه‌وروپا، له‌وانه‌ش خولی ئیسپانیا، ئیتالیا و ئینگلته‌را.
هاوكات 12 یانه‌كه‌ش وه‌ڵامی فیدراسیۆنی ئه‌وروپایان داوه‌ته‌وه و پێیان گوتوون، كه هه‌نگاوی یاسایی دژی هه‌ر كارێكی فیدراسیۆنه‌كه ده‌گرنه‌به‌ر.
ئاشكراشیان كردووه "كۆمپانیای خاوه‌نی سوپه‌ر لیگی ئه‌وروپا، داواكاری پێشكه‌ش به دادگاكانی پێوه‌ست به‌م كاره كردووه، تا به پێی یاسا گه‌ره‌نتی ده‌ستپێكردنی خوله‌كه بكه‌ن.
ئه‌و یانانه‌ی كه بڕیاری ده‌ستپێكردنی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپایان داوه، بریتیین له یانه‌كانی "مانچێسته‌ر یونایتد، مانچێسته‌ر سیتی، چێڵسی، لیڤه‌رپوول، ئارسیناڵ و تۆتنێهام" له ئینگلته‌را، ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مه‌درید له ئیسپانیا، یوڤێنتوس، ئه‌ی سی میلان و ئینته‌رمیلان له ئیتالیا.
خوله‌كه چۆنه و كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات؟
جگه له‌و 12 یانه‌یه‌ی، كه دامه‌زرێنه‌ری "خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا"ـن، بڕیاره سێ یانه‌ی تر، پێش ده‌ستپێكردنی خوله‌كه بانگهێشت بكرێن و 5 یانه‌ی تریش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی وه‌رزی رابردوویان بۆ خوله‌كه سه‌رده‌كه‌ون و ژماره‌یان ده‌بێته 20 یانه.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوی ده‌سته‌ی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا، خوله‌كه له مانگی ئابی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات و یارییه‌كان له ناوه‌ڕاستی هه‌فته به‌ڕێوه ده‌چن و یانه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش ده‌كرێن، هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی 10 یانه ده‌بن.