سه‌رۆكی وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسن ئه‌مڕۆ دووشه‌م رای گه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا ئه‌نجام نه‌درێت، كه 12 یانه بڕیاری ئه‌نجامدانیان داوه.
بۆریس جۆنسن له لێدوانه‌كانیدا گوتی: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تۆپی پێ چیمان پی ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بگرین له‌وه‌ی ئه‌م خوله به‌و شێوه‌یه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌نجام بدرێت".
جۆنسن گوتی: "پێم وانییه ئه‌م هه‌واڵانه‌ی هه‌ن بۆ جه‌ماوه‌ر خۆش بن، پێم وانییه هه‌واڵی باشی تۆپی پێ بن له وڵات‌دا".
12 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا دامه‌زراندنی خولێكی نوێیان به ناوی "خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا" راگه‌یاندووه و له دوێنێه‌وه تۆپی پێی ئه‌وروپا، دووچاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره بووه‌ته‌وه و ئاكامه‌كه‌شی دیار نییه، كه شه‌ش یانه‌یان ئینگلیزیین.