یانه‌ی زاخۆ رای گه‌یاند، گرێبه‌ستی راهێنه‌ری تۆپی پێی یانه‌كه‌یان به ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
یانه‌كه له په‌یجی فه‌رمیی خۆیان ئه‌مشه‌و بڵاویان كرده‌وه، به ره‌زامه‌ندی و رێككه‌وتنی هه‌ردوولایان، گرێبه‌ستی سامی به‌حتی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
یانه‌كه رای گه‌یاندووه، به‌م زووانه راهێنه‌رێكی نوێ بۆ تیپه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
یانه‌كه هیچ هۆیه‌كی بۆ ئه‌م پێشهاته ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام راهێنه‌ره‌كه بۆ میدیا عێراقییه‌كان قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت، ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كه ده‌ست له كاروباری هونه‌ریی تیپه‌كه وه‌رده‌دات و ئه‌میش قبوڵی ناكات، بۆیه وازی له كاره‌كه‌ی هێناوه.
سامی به‌حت راهێنه‌رێكی عێراقییه و له 24ی شوباتی رابردوو، له شوێنی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح بووه راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ، به‌ڵام دوای كه‌متر له دوو مانگ، كاره‌كه‌ی جێ هێشت.
یانه‌ی زاخۆ شه‌مووی رابردوو له خولی نایابی عێراق، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه دۆڕا به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ.
یانه‌كه ئێسته له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌یه به 40 خاڵ.