به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ له ئیتالیا، پێوه‌ندیی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یوڤێنتوس له‌گه‌ڵ هاوڕێ یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌ی ساردیی تێكه‌وتووه.
یوڤی ئه‌م وه‌رزه به باردودۆخێكی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت، دوای ده‌رچوونی له چامپیۆنزلیگ و له‌ده‌ستدانی نازناوی خولی ئیتالیا دوای 9 ساڵ له باڵاده‌ستیی به‌سه‌ر خوله‌كه‌دا.
یوڤی ئێسته ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره، نه‌توانێت بگاته چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو.
رۆژنامه‌ی لا گازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی نووسیویه‌تی "ئێسته رۆناڵدۆ له ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی، گۆشه‌گیر بووه، هاوڕێ یاریزانه‌كانیشی پێیان وایه رۆناڵدۆ ئازادییه‌كی زۆری وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئێسته پێوه‌ندیی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یاریزانانی تیپه‌كه‌ی باش نییه وه‌ك چه‌ند مانگی رابردوو.
لا گازێتا ئاشكرای كردووه، رۆناڵدۆ دوای شكستی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر میلان به ئه‌نجامی 0-3 گۆڵ، رۆژی دواتر مه‌شقی نه‌كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤی ئاندریا ئانێلی سه‌ردانی كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی فیراری كردووه.
هه‌روه‌ها رۆناڵدۆ ئه‌م وه‌رزه چه‌ند جارێك له مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی به هۆی كاری ریكلامه‌وه ئاماده نه‌بووه ، ئه‌مه‌ش وای له هاوڕێیه‌كانی كردووه كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت، ئه‌وان پێیان وایه دادپه‌روه‌ریی نییه رۆناڵدۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاوازی له‌گه‌ڵ بكرێت.
میدیاكانی ئیتالیا به گشتی باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر یوڤی بۆ چامپیۆنزلیگ سه‌رنه‌كه‌وێت، رۆناڵدۆ تیپه‌كه جێ ده‌هێڵێت.