كۆمپانیای فۆرد ڕای گه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی لێبوونه‌وه‌ی ''ره‌فه‌ی پلاستیكی سه‌قفی'' ئۆتۆمبێله‌كانی ئیكسپلوله‌ری مۆدێل 2016 بۆ 2019، كۆمپانیاكه ناچار ده‌كرێت زیاتر له 620 هه‌زار ئۆتۆمبێلی ئه‌و مۆدێلانه له بازاڕه‌كان بكشێنێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئاشكرای ده‌كات كه كۆمپانیای فۆرد بڕیاری داوه، 620 هه‌زار و 483 ئۆتۆمبێل ئیكسپلوله‌ری مۆدێل 2016 بۆ 2019 له بازاڕه‌كاندا بكشێنێته‌وه، كێشه‌كه‌یش لێبوونه‌وه‌ی ''ره‌فه‌ی پلاستیكی سه‌قفه‌كه‌یه‌تی''، هه‌رچه‌نده كێشه‌كه‌یش زۆر ساده‌یه، به‌ڵام فۆرد ناچار كراوه كه ئه‌م ڕێژه زۆر له بازاڕه‌كان بكشێنێته‌وه و زیانێكی زۆریش بكات.
ئەم کێشانەوەیە لەبازاڕ ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیسیش دەگرێتەوە
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ڕێژه‌یه ئۆتۆمبێله‌كانی ''XLT، سپۆرت و پۆلیس''ی 2016 بۆ 2019 ده‌گرێته‌وه. فۆرد زیانه‌كه‌ی تا ئێسته ئاشكرا نه‌كردووه و به‌نزیكیش نازانرێت چه‌نده، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ''NHTSA'' ئاشكرای كردووه، ئه‌مه له‌كاتی لێخوڕین ئه‌گه‌ری لێبوونه‌وه‌ی هه‌یه و زیانی ده‌بێت بۆ شۆفێرانی تر، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد"ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.