سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە خەت گیرا

:: AM:09:51:30/05/2021 ‌
وێنەی بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ دەزگیرانەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوە، ئاماژە بەوە دەكرێ كە ئەو دوو دەزگیرانە ئاهەنگێكی نهێنییان بەبۆنەی مارەبڕینیان ساز كردووە.

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ یەكشەم 30ی ئایار بڵاوی كردووەتەوە، بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، تەنیا چەند هاوڕێیەكی خۆی و دەزگیرانەكەی بانگێشت بۆ ئاهەنگی مارەبڕینەكەی كردووە، چونكە ویستوویەتی رێوڕەسمەكە بەنهێنی بێت، كەچی دواتر هەر ئاشكرا بووە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا پیرۆزباییان لێ كراوە.

مارەبڕینی جۆنسن و دەزگیرانەكە كە ناوی كاری سیموندسە، دوێنێ شەموو لە ماڵەكەی جۆنسن وێڕای ئامادەبوونی هەندێك لە خزم و هاوڕێ، بەڕێوە چووە. كەچی چەند میدیایەك لێی بەئاگا بوون و بڵاویان كردووەتەوە.

وەزیری كاری بەریتانیا تیریز كۆفی بۆ جۆنسنی نووسیوە، پیرۆزە بۆریس جونسن و كاری سیموندس بەبۆنەی هاوسەرگیرییەكەتان".

لەلایەكی تریشەوە ئارلین فۆستەر كە لە ئیرلەندا وەزیرە، لەڕێ تویتەرەوە پیرۆزبایی لە جۆنسن و دەزگیرانەكەی كردووە.

بۆریس جۆنسن لە ساڵی 1964 لە نیویۆرك لە دایك بووە، رۆماننووس و نووسەر و رۆژنامەوان بووە. سەرۆكی حزبی پارێزگارانی بەریتانیایە. ئیستە سەرۆك زەیرانی بەریتانیایە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د