زاگرۆس نانه‌كه‌لی
ئێره وڵاتی هه‌موومانه و پێی ده‌ڵێن كوردستان، هه‌رچی هزر و جوانی و لۆژیك هه‌یه كاڵ بووه‌ته‌وه، هه‌رچی مه‌زاج و نمایش و به‌لاڕێدابردن و به‌زۆر خۆكردن به شت هه‌یه، زه‌ق بۆته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنی، بڕۆ لای بنكه‌وتووه‌كان، سه‌ركه‌توو ده‌بی، ئه‌گه‌ر نه‌بووی به ژماره و نه‌خوێندرایه‌وه، بڕۆ لای نه‌خوێنده‌واره‌كان، ده‌بیت به ژماره‌یه‌كی قورسی كاتی، ئه‌گه‌ر هیلاك و ماندووی و شه‌ونخونیت كردووه، پاك و راست و هه‌قبێژ بووی، ئه‌وا چاوه‌ڕێی هیچ مه‌كه و بۆ خۆت ده‌رده‌دڵ بۆ خۆت بكه.
ته‌نیا رۆژنامه‌ی كوردستانی دایك له خه‌باتی (100) ساڵه‌یدا تێپه‌ڕی كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌م رۆژنامه‌یه نه‌ماوه، به‌ڵام وه‌ك مێژوو باسم كرد، میدیای نوسراوی وه‌رزشی كوردی لای زۆران وایه، مێژووییه‌كی (36) ساڵه‌ی هه‌یه، كاتێك رۆژنامه‌ی كاروانی وه‌رزش له 30/7/1985 بڵاوكرایه‌وه، راستی ئه‌مه وه‌كو یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی وه‌رزشی سه‌یر ده‌كرێت، ساڵانه‌ش وه‌ك یادێك بابه‌ته‌كانی ئه‌م رۆژنامه وه‌رزشییه وه‌ك مێژوو باسی ده‌كه‌ین.
به‌ڵام له شاری سلێمانی و رێك له رێكه‌وتی 2/6/1921 واته، به‌ر له (100) له‌مه‌وبه‌ر، رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن یه‌كه‌م هه‌واڵی وه‌رزشی كوردی به ناونیشانی (ئه‌سپ تاودان) بڵاوبووه‌ته‌وه، زۆرێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ته‌نانه‌ت وڵاتی ده‌وروبه‌ریش به شكۆی ئه‌م جۆره مێژووانه نه‌گه‌یشتوون و وڵاتێكی وه‌ك بێ وڵاتی كوردستان، به‌م شانازییه گه‌یشتووه.
به‌ڵێ (مێجه‌رسون)ی به‌ریتانی، حاكمی ئه‌وسای شاری سلێمانی، چه‌ند رۆژێك به‌ر له 2/6/1921 گه‌نجانی شاری سلێمانی كۆده‌كاته‌وه و ئه‌سپسواری و نیشانه‌شكاندن و چه‌ند یارییه‌كی تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان (مێجه‌رسۆن) هه‌ر به‌خۆی ده‌یكات به هه‌واڵێك، كه ده‌بێـه یه‌كه‌م هه‌واڵی وه‌رزشی له چوار پارچه‌ی كوردستان و له رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن له رۆژی پێنجشه‌م 2/6/1921 بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (100) ساڵ و یادی ده‌بڵ یۆبیلی زێڕینی میدیاكارانی وه‌رزشی كوردستانه، ئه‌مڕۆ سه‌ده‌یه‌ك تێپه‌ڕی و (100) مۆم بێ ئه‌وه‌ی دابگیرسێ كوژایه‌وه، چونكه هه‌موومان له‌م مێژووه بێ خه‌به‌ر و بێ مژاربووین!
داخه‌كه‌م هه‌واڵێكی وه‌رزشی كوردی (100) ساڵی یادبێت و یادیش نه‌كرێته‌وه، ده‌بوایه حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌رچی لایه‌نی پێوه‌ندیداره، شكۆیه‌ك بۆ شكۆی مێژووینی ئه‌م مێژووه سه‌ده‌ییه به‌رز رابگرن، به‌ڵام ئه‌م مێژووه شۆڕ بووه‌وه بۆ نێو (101) ساڵ و خۆزگه‌م خه‌ڵكی عه‌وامیش نه‌بێ، هه‌ر میدیاكارانی وه‌رزشی كوردستان جووله‌یه‌كیان بكردبوایه، ئێمه ده‌مێكه راهاتووین (سووننه‌ت) ده‌كه‌ین و وازمان له (فه‌رز) هێناوه!
یادی یه‌كه‌م هه‌واڵی وه‌رزشی كوردی له تێكڕایی گه‌له‌كه‌مان و میدیاكارانی وه‌رزشی كوردستان پیرۆزبێت، ته‌نیا له لایه‌نی پێوه‌ندیدار داوا ده‌كه‌م، هه‌موو ساڵێك رۆژی 2/6 بكه‌ن به رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی وه‌رزشیی كوردی و رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتنیش وه‌ك رۆژنامه‌ی (كوردستان)ی دایك، به رۆژنامه‌ی یه‌كه‌م هه‌واڵی وه‌رزشی هه‌ژمار بكرێت.