زانكۆی ته‌كنیكی ئه‌وروپا كۆپییه‌كی ساخته و لاساییكردنه‌وه‌ی تابڵۆ به‌ناوبانگه‌كه‌ی لیۆنارد داڤنچی "مۆنالیزا"ی به بڕی 2.9 ملیۆن یۆرۆ له مه‌زادخانه‌یه‌كی پاریس كڕی، ئه‌مه‌یش به ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی داده‌نرێ كه به كۆپییه‌كی تابڵۆی مۆنالیزا بدرێت.
تابڵۆكه ناوی "هیكینگ مۆنالیزایه" هیكینگ لاسایی داڤنچی كردووه‌ته‌وه و تابڵۆكه‌ی ئه‌وی كۆپی كردووه و له ساڵانی په‌نجا فرۆشتوویه‌تی و له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له پاریس هه‌ڵگیراوه.
تابڵۆ ئه‌سڵییه‌كه‌ی
مۆنالیزا به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ فرۆشتن نییه و به‌ڵام ئه‌و كۆپییه‌ی كه له‌لایه‌ن هیكینگه‌وه دروستكراوه، خرایه مه‌زادێكی ئاشكراوه و دواجاریش زانكۆی ته‌كنیكی ئه‌وروپا به بڕی 2.9 ملیۆن یۆرۆ تابڵۆكه‌ی كڕییه‌وه.
به گشتی به‌رهه‌مه‌كانی داڤنچی زۆر گرانبه‌هان و هیچ كه‌س خواستی له‌سه‌ر فرۆشتنیان نییه، به‌ڵام له 2017 له خانه‌ی كریستیز له نیویۆرك تابڵۆیه‌كی داڤنچی به ناوی "سالفاتۆر ماندی" به بڕی 450 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا.
له‌باره‌ی نرخی تابڵۆ ئه‌سڵییه‌كه‌ی مۆنالیزایش، شاره‌زایانی هونه‌ر و پارچه گرانبه‌هاكان، ئه‌گه‌ر تابڵۆكه بخرێته مه‌زاده‌وه، نرخه‌كه‌ی ده‌گاته سه‌رووی 775 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.