لیۆنێل مێسی، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له تۆماره‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، كه به ناوی یاریزانێكی تره‌وه‌یه.
ئه‌رجه‌نتین له كۆپا ئه‌مریكای 2021، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به 1-0 گۆڵ له پاراگوای برده‌وه و گه‌یشتنی به قۆناغی هه‌شت مسۆگه‌ر كرد.
ئه‌ستێره‌كه‌ی تانگۆ له تۆڕی ئینستاگرام له سۆشیال میدیادا خۆشحاڵیی خۆی به بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ماسكێرانۆی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌ربڕی.
مێسی نووسیویه‌تی: "سه‌ركه‌وتنێكی تری گرنگ بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا".
مێسی ژماره‌ی پێوانه‌یی ئه‌نجامدانی زۆرترین یاری به درێسی ئه‌رجه‌نتینی یه‌كسان كرده‌وه، كه 147 یارییه و پێشتر ته‌نیا ماسكێرانۆ ئه‌م ژماره‌یه‌ی تۆمار كردبوو.
مێسی ده‌ڵێت: "شانازییه ده‌توانم درێسی شین و سپیی وڵاته‌كه‌م بپۆشم، وه‌ك ماسكێرانۆی هاوڕێم، كه زۆرم خۆش ده‌وێت و رێزی ده‌گرم، هه‌روه‌ها هه‌موو كات شانازیی پێوه ده‌كه‌م".
مێسی له یاریی داهاتووی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا، چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ژماره‌كه‌ی ماسكێرانۆ تێپه‌ڕێنێت و ببێته خاوه‌ن زۆرترین یاری له‌گه‌ڵ تیپی وڵاته‌كه‌یدا.