كێشه‌ی سێكسیی پیاوان یان كێشه‌ی لاوازی توانای سێكسی، یه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ی ملیۆنان كه‌س له دنیادا به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن ، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی چه‌ندان خێزان و ده‌بێته هۆی خه‌مۆكی و بێزاری به‌رده‌وام له‌و كه‌سه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، لاوازی توانای سێكسی له پیاواندا بابه‌تێكی ئاسایی نییه و له ژناندا ده‌بێته هۆكاری كێشه‌ی گه‌وره‌تر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی ته‌مووز، دكتۆر به‌در قادر سوورچی كه پسپۆڕه له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به گیاده‌رمان و خواردنی سروشتی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كێشه‌ی سێكسیی پیاوان چاره‌سه‌ری به ڕێی سروشتی و بێ زیان ھه‌یه، ئه‌ویش به دوو ڕێ:
ڕێی یه‌كه‌م، به‌شێكی خواردنه، ئه‌و خواردنانه‌ی به سوودن ھه‌وڵ بده به‌پێی توانا و حه‌زی خۆت جێبه‌جێ بكه، ئه‌وانیش: ھه‌نگوینی ئه‌سڵی و خواردنی شاژنی مێش ھه‌نگوین، خواردنی ماسی و گۆشت و دونگی به‌رخ، چه‌ره‌زی نه‌برژاو وه‌ك فستق و گازۆ و باوی و تۆ كودی و گوێز و كونجی و گوڵه‌به‌ڕۆژه و بندق و سنه‌وبه‌ر، میوه‌كان وه‌ك مۆز و گێلاس و فراوله و بلوبێری و ترێ و شووتی و مزره‌مه‌نییه‌كان و سێ‌و و خۆخ، سه‌وزه‌كان وه‌ك چه‌وه‌نده‌ری سوور و سپێناخ و جه‌رجیر و ته‌ڕه‌تووره و كوزه‌له و خاس و توور و بیبه‌ری تیژ و كه‌ره‌وز و په‌تاته و پیاز و سیر، قاوه و كه‌كاو و چای سه‌وز و ڕه‌ش، دۆمه‌ڵان و فاسۆڵیا و فول سۆیا.
ڕێی دووه‌م، به‌شێكیش چاره‌سه‌ری به گیاده‌رمانه كه سروشتییه و سه‌لامه‌ته ھیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپی نییه، به‌ڵام كاتی ده‌وێت، به جۆرێك دوو بۆ سێ مانگ به‌كار دێت، دواتریش ده‌توانی به‌رده‌وام بیت به ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر.
زۆربه‌ی كات وا ده‌زانین كێشه‌ی لاوازی سێكسی ته‌نیا كێشه‌ی ده‌روونی و بۆنه ناخۆشی و خیانه‌ت و چه‌ندان شتی تره كه له‌وانه‌یه به مێشكماندا بێت، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی زانست ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه كاتێك ژنان هه‌ست به ساردی سێكسیی خۆیان كرد به‌رانبه‌ر هاوسه‌ره‌كانیان و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو، ئه‌وه بزانه هۆكاری جووڵان و تێكچوونی هۆرمۆنه‌كانته، ئه‌مه‌یش به هۆی خواردنه‌كانی ڕۆژانه‌یه كه ده‌خورێن و ئێمه ئاگاداری نین.