بڕیاره له‌م زووانه ده‌ست به كاری وێنه‌گرتنی فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیانی هێرشبه‌ری ناودار رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی ده‌ست پێ بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كانی هه‌واڵ له توویته‌ر ئاشكرایان كرد، فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیان و كاروانی وه‌رزشیی رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی، هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا له تۆپی پێ دێته به‌رهه‌مهێنان.
فیلمه‌كه، چیرۆكی ژیان و گه‌یشتن به لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی و كاروانی وه‌رزشیی یاریزانه‌كه ده‌گێڕێته‌وه.
به پێی سه‌رچاوه‌كه، فیلمه‌كه له ساڵی 2022 له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌مازۆن پرایم " Amazon Prime " دێته په‌خشكردن.
رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی پارساڵ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان و خه‌ڵاتی بالۆن دۆر و ده‌یان خه‌ڵاتی تری برده‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بووه گۆڵكاری خولی ئه‌ڵمانیا و ژماره‌ی پێوانه‌یی گێرد موله‌ری شكاند له تۆماركردنی گۆڵ له یه‌ك وه‌رزدا "41 گۆڵ"، كه 50 ساڵ بوو ئه‌م ژماره‌یه نه‌شكابوو.