رۆن كاری سه‌ره‌كی ده‌كات له بزوێنه‌ردا بۆ نه‌هێشتنی لێخشان له نێوان پارچه‌كانی ناوه‌وه و كاركردنیان به باشترین شێوه، به‌ڵام به‌كارنه‌هێنانی رۆنی گونجاو، كاره‌سات دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه بزوێنه‌ره‌كه له‌كار بكه‌وێت. ئه‌ی چۆن باشترین رۆن دیاری بكه‌ین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌مان؟.
له‌مباره‌یه‌وه بڕیار فه‌یزوڵا رۆنگۆڕ و شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی راگه‌یاند، چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌ن بۆ دیاریكردنی رۆنی گونجاو بۆ ئۆتۆمبێل، راسته هه‌موو ئۆتۆمبێلێك یه‌ك جۆر رۆنی بۆ به‌كار نایه‌ت، له‌ڕووی كوالێتی و جۆرێتییه‌وه، به‌ڵكو جیاوازن، بۆیه به‌مشێوازه باشترین جۆری رۆن دیاری بكه:
مەرج نییە ڕۆنی گران باشتر بێ بۆ ئۆتۆمبێلەکەت
یه‌كه‌م - پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌وه بزانین كه چڕی هه‌موو ڕۆنێك جیاوازه له ڕۆنێكی تر، چڕی ڕۆنه‌كه دیاری ده‌كات چه‌ند كیلۆمه‌تر پێی بڕۆین و له چی پله‌ی گهرمییهكدا ڕۆنه‌كه به باشترین شێوه كار ده‌كات. هه‌روه‌ها مه‌رج نییه ڕۆنی گران باشتر بێ بۆ ئۆتۆمبێله‌كه. چونكه هه‌موو ئۆتۆمبێلێك رۆنێكی گونجاوی خۆی هه‌یه كه كۆمپانیاكه خۆی دیاری كردووه.
دووه‌م - له‌سه‌ر هه‌موو قوتوو یان ده‌به‌ی ڕۆنێك ژماره هه‌یه كه ستانداردن و له‌لایه‌ن SAE دانراون. شێوازی خوێندنه‌وه‌ی كۆده‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه: بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌به‌ی ڕۆن نووسرابوو 5w-30 ، مانای ئه‌وه‌یه پێنج پله‌ی یه‌كه‌م كه‌مترین پله‌ی گه‌رمییه كه ڕۆنی ئۆتۆمبێل باشترین ئیشی خۆی ده‌كات، پیتی w مه‌به‌ستی زستانه به زمانی ئینگلیزی ''Winter'' ژماره 30 مه‌به‌ستی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی كه ڕۆنه‌كه باشترین كاری خۆی بكات له‌و پله گه‌رمییه‌دا.
سێیه‌م - پێویسته هه‌موو كاتێك ئۆتۆمبێل به‌گوێره‌ی ڕۆیشتن ڕۆنی بۆ به كار بێت، بۆ نموونه ناكرێت ئۆتۆمبێلێك 200 هه‌زاڕ ڕۆیشتبێت و بچی ڕۆنێكی 5w20 بۆ به كار بێنی، چونكه به‌هۆی زۆر لێكخشانهوه، بۆشایی دروست ده‌بێت، پێویسته ئه‌م بۆشاییه به ڕۆنی گونجاو پڕ بكه‌ینه‌وه یان به هه‌مانشێوه ئۆتۆمبێلێكی سفر بێت، تۆ ڕۆنێكی 15w40ی بۆ به كار بێنی.