ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هواوی مۆبایلێكی خستووه‌ته بازاڕه‌وه كه له بازاڕه‌كانی دنیا بووه‌ته جێی باس و خواستی خه‌ڵك، به‌شێوه‌یه‌ك فرۆشی زۆره و داواكاریشی له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه له‌و مۆبایله‌دا شێوازی دیزاینه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار كامێرایه‌ی بۆی دانراوه.
ماڵپه‌ڕی ''
gadgets'' ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه هواوی داهێنان ده‌كات له‌ڕووی دانانی دیزاین و تایبه‌تمه‌ندی بۆ مۆبایله نوێیه‌كه‌ی كه له جۆری ''Huawei P50 Pro''ی 2021كه، ئه‌و ماوه‌یه ئه‌م مۆبایله بازاڕه‌كانی هه‌ژاندووه و خه‌ڵكی زۆر سه‌رسامن پێی، چونكه له دیزاینه‌كه‌یدا چوار كامێرای گه‌وره‌ی بۆ داناوه و سیستمی نوێی تێدا به‌كار هێناوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه خه‌ڵك زۆر داوای له‌سه‌ر بێت.
هواوی چوار کامێرای بۆ مۆبایلەکە داماوە کە وێنەی 50 مێگاپێکسڵی دەگرێت
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله گوتوویه‌تی، شاشه‌ی ئه‌م مۆبایله 6.60 ئینجه و ڕوونی 1228 به 2700 پیكسڵه، ڕامی هه‌شت گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی تا 128 گێگابایت زیاد ده‌كات، به پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 888 كار ده‌كات و پاترییه‌كه‌یشی 4360 میلی ئه‌مپێره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه چوار كامێراكهیهتی كه سه‌ره‌كیترینیان 50 مێگاپێكسڵه، له‌ڕووی دیزاینی دانانی كامێراكانیش داهێنانی كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه ببێته جێی داواكاری زۆری كڕیاران. ئه‌مانه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 820 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه، ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.