ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ی تهمووز، عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له سلێمانی كرد. سه‌ركردایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵ زانیاری له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی باپیر بۆ لای یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، به دوو فایله‌وه چووه‌ته مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی.
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێوه‌ندی زۆری له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌بووه، ته‌نانه‌ت چه‌ندان جاریش هه‌وڵی لێكنزیكبوونه‌وه و رێككه‌وتن و هاوپه‌یمانی هه‌بووه، به‌ڵام دواتر شكستی هێناوه.
ئیتر یه‌كێتی وه‌ك پێشوو نییه
هه‌رچه‌نده سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی باپیر پێشتر هیچ ئاماده‌كارییه‌كی بۆ نه‌كرابوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و گۆڕان پێشوازی لێ كرا كه به بڕوای چاودێران، ئه‌و پێشوازییه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له عه‌لی باپیر ئامانجدار بووه به جۆرێك به‌و ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵ گوتراوه، ئیتر یه‌كێتی وه‌ك پێشوو نییه و مه‌رج نییه به‌رده‌وام په‌سندی كاره‌كان بكات.
ئه‌وه له‌كاتێكدا كه عه‌لی باپیر له‌ناو یه‌كێتیی پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ لاهوور جه‌نگی هه‌بوو كه له هه‌شتی ته‌مووزه‌وه نێراوهتهوه ماڵه‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی لێ سه‌نراوه‌ته‌وه. جگه له‌و پێوه‌ندییه كه‌سییه‌ی له نێوان باپیر و لاهوور هه‌بووه، به‌رده‌وام بۆ تێكدانی دۆخی كوردستان و هێرشكردنه سه‌ر حكوومه‌ت په‌سندی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كتریان كردووه.
عه‌لی باپیر و لاهوور جه‌نگی له‌وكاته‌وه پێوه‌ندییه‌كانیان تۆكمه‌تر بوو، كه گرووپێك له په‌له‌مانتارانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵیان له به‌غدا و هه‌رێم دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هان ده‌دا، هاوكات له سه‌رده‌می لاهووردا سلێمانی بۆ كۆمه‌ڵ كراوه‌تر و ئازادتر بوو.
سه‌ركردایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كه به‌هۆی هه‌ستیاری دۆخه‌كه‌وه رازی نییه ناوی بڵاو بكرێته‌وه، به "وشه"ی گوت، سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان بۆ لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به دوو فایلهوهیه و به‌شێكی پێوه‌ندی به كێشه‌ی ناوخۆی یه‌كێتیی و به‌شێكی تریشی پێوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه هه‌یه.
ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی كۆمه‌ڵ باسی له‌وه كرد، پرسی یه‌كه‌می سهركردانهكهی عه‌لی باپیر بۆ لای یه‌كێتی، بینینی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانییه، تا باسی كێشه‌ی لاهوور جه‌نگییان له‌گه‌ڵ بكات.
قسه‌یه‌كی خێر بۆ لاهوور بكات
سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێ، دوای گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ی جه‌ژنه پیرۆزه‌ی قوربان له نێوان عه‌لی باپیر و لاهوور جه‌نگی، بڕیاری داوه كه ده‌ستوه‌ردان بكات و "قسه‌یه‌كی خێر بۆ لاهوور بكات"، به‌ڵام تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌زانێ جێ ده‌گرێ.
به قسه‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی كۆمه‌ڵ بێ، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌ی عه‌لی باپیر باسكردنه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كۆمه‌ڵ ئاره‌زوو ده‌كات بچێته هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی، چونكه دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی، هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه.
پێوه‌ست به پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تری كوردستان، كامه‌ران بابان زاده ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ "وشه" گوتی، كۆمه‌ڵ پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی حزبه‌كانی كوردستان ته‌ندروسته.
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به داكۆكیكردن له لاهوور هه‌یه له‌لایه‌ن عه‌لی باپیره‌وه، وه‌ك شاره‌زایان پێیان وایه پێناچێ جێ بگرێ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی باپیر به‌ڵێنی داوه قسه‌كانی بكات، بۆیه ئه‌و پرسه‌ی دوا نه‌خست و راسته‌وخۆ دوای جه‌ژن خۆی گه‌یانده مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی.
وه‌ك پێشتر غازی كه‌ركووكی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌باره‌ی كێشه‌ی لاهوور گوتبووی، "هه‌ڵه‌ی گه‌وره كراوه و دۆسیه‌ی گه‌وره هه‌یه"، بۆیه پێناچێ داكۆكی هیچ كه‌سێك له لاهوور لای كوڕانی تاڵه‌بانی شوێن بگرێ.
هه‌شتی ته‌مووزی ئه‌مساڵ، بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری دا، گۆڕانكاری له‌ناو یه‌كێتیدا بكات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له لاهوور حهنگی هاوسه‌رۆك وه‌رگرته‌وه. ماڵی تاڵه‌بانی ئه‌وه به چاكسازی له‌ناو یه‌كێتی ده‌بینن و ده‌ڵێن، له رابردوودا به‌هۆی كوڕانی جه‌نگی سه‌تان فه‌زیحه رووی داوه و رووی یه‌كێتی ناشیرین كراوه. به‌ڵام هه‌رچی گرووپه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگییه، ئه‌وه به كوده‌تا ده‌بینن.