سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، یاسای چاكسازی به ته‌واوی رێڕه‌وی خۆی گرتووه و كاره‌كان به باشی ده‌چنه پێشه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌م مانگه‌وه مووچه‌ی پله باڵاكان كه‌مده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی ئاب، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، چاكسازی له خانه‌نشینی پله باڵاكان به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، به‌شێكی زۆر له پله باڵاكان به نایاسایی ئه‌و پۆسته‌یان وه‌رگرتبوو، له دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی خانه‌نشینانی پله باڵا چاكسازی له خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و زیندانی سیاسی ده‌كرێت كه دۆسیه‌ی نایاسایی تێدایه.
مووچه‌ی پله باڵاكان ده‌بێته 50%ی ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یانه
روونیشی كرده‌وه كه یاسای چاكسازی به ته‌واوی رێڕه‌وی خۆی گرتووه و ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت كاره‌كان زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن، قۆناغ به قۆناغ كاره‌كانی چاكسازی ده‌كرێت له هه‌موو مووچه‌خۆری وه‌زاره‌ته‌كان، ئه‌وانه‌ی له پله‌یه‌كدا بن كه شایه‌نی نه‌بوبێت، به‌پێی خه‌باتی خۆی پله‌ی ده‌درێتێ.
لای خۆیه‌وه سه‌باح موخلیس به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم، به "وشه"ی راگه‌یاند، چاكسازی له خانه‌نیشینی پله باڵاكان به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و به‌شی هه‌ره‌زۆری پرۆسه‌كه یه‌كلابووه‌ته‌وه‌و له مانگی داهاتووه به‌پێی یاساكه مووچه‌ی پله باڵاكان دابه‌ش ده‌كرێت و كه‌م ده‌كرێته‌وه.
ئاشكرای كر كه به‌پێی یاساكه مووچه‌ی پله باڵاكان له نێوان % 50 ده‌بێت و زۆترین مووچه‌ش له %60 ده‌بێت و له‌م مانگه‌وه به‌پێی ئه‌و سیستمه نوێیه مووچه وه‌رده‌گرن.
یاسای چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و په‌رله‌مان چاودێری ده‌كات. ئومێدی زۆر هه‌یه كه به‌هۆی یاساكه‌وه چاكسازی گه‌وره بكرێ و داهاتی زۆر بگه‌ڕێنرێته‌وه، چونكه له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌شێكی زۆر له‌و پله وه‌زیفیانی دراون نایاسایی بوون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی