توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی پێنج مامۆستای زانكۆ له‌سه‌ر كۆرۆنا، له ده‌زگایه‌كی جیهانی بڵاوكرایه‌وه و پێش هه‌موو توێژینه‌وه جیهانییه‌كان كه‌وتووه.
د.فه‌رهاد قادر سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك مامۆستای زانكۆی گه‌رمیان و زانكۆكانی كوردستان كه پێنج مامۆستان له‌سه‌ر ئاستی دنیا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه.
روونیشی كرده‌وه كه توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر كۆرۆنایه و به جۆرێكه كه ده‌توانرێ پشتی پێ ببه‌سترێ، چونكه پێشتر له كوردستان پشت به توێژینه‌وه‌ی له‌و جۆره به‌ستراوه.
لای خۆیه‌وه، ئه‌یاد محه‌مه‌د یه‌كێك له‌و توێژه‌رانه، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی پێنج مامۆستای زانكۆ كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له م.كامه‌ران محه‌مه‌د و د.محه‌مه‌د حه‌سه‌ن و م.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د تۆفیق له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌هاوبه‌شی هه‌ریه‌كه له م.ئه‌یاد محه‌مه‌د له زانكۆی گه‌رمیان و پ.ی.د حه‌سه‌ن محه‌مه‌د توێژه‌ر له زانكۆی نۆتنگهام ئه‌نجامدراوه.
روونیشی كرده‌وه كه توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری (New Microbes and New Infections)ی به‌ریتانی بڵاوكرایه‌وه كه سه‌ر به ده‌زگای "Elsevier"ی جیهانییه و له "Clarivte" ئیندێكس كراوه.
روونیشی كرده‌وه كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه ژماره‌یه‌كی زۆر دووباره تووشبوونه‌وه تێبینی كراوه له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه دژه‌ته‌نی (IgG )تایبه‌ت به پرۆتینی نیكلۆكاپسیدی ڤایرۆسی سارس-كۆڤ-2 تیایاندا نه‌دۆدزراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و دژه‌ته‌نه‌یان دروستكردووه له كاتی تووشبوونی یه‌كه‌مدا به‌ڕێژیه‌كی زۆر كه‌متر دووباره تووشبوونه‌وه‌یان تیادا تۆمار كرا‌و.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له دنیا به‌رێژه‌یه‌كی زۆر توێژینه‌وه ئه‌نجام دراون، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه ددانی پێدان نه‌نراوه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی