كۆمپانیای بێنتڵی له دروستكردنی ویل بۆ ئۆتۆمبێلێكی داهێنان ده‌كات، ئه‌ویش به دیزاینكردن و به‌رهه‌مهێنانی ویلێكی 22 ئینجی كاربۆن فایبه‌ر كه به گه‌وره‌ترین ویل داده‌نرێت له دنیادا.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیاكه ئه‌م ویله‌ی بۆ ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ی داناوه كه له جۆری ''بێنتڵی بێنتاگا''ی مۆدێل به‌رزه ''SUV''. ئه‌وه‌ی جێی تێڕوانینه ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی ویله‌كه له ماده‌ی كاتبۆن فایبه‌ر دروست كراوه كه ماده‌یه‌كی زۆر سووك و پته‌وه و به ئاسانی تێك ناچێت.
تەواوی ویلەکە لە مادەی کاتبۆن فایبەر دروست کراوە کە مادەیەکی زۆر سووک و پتەوە
قه‌باره‌ی ویله‌كه 22 ئینجه كه ده‌كاته 558.8 میلی مه‌تر، كێشی 58 پاوه‌ند له ویله‌كانی تر كه‌متره، به‌ڵام پته‌ویی زیاتره و به‌رگه‌گرتنیشی زیاتره، بۆ ئۆتۆمبێلێكیش دانراوه كه كێشی پێنج هه‌زار و 400 پاوه‌نده.
بێنتڵی كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانییه له 18ی كانوونی دووه‌می 1919 دامه‌زراوه، به‌وه ناسراوه كه ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و ناوازه به‌رهه‌م دێنێت، له دنیادا به‌رهه‌مه‌كه‌ی هه‌یه و ساڵانه نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار تا 10 ئۆتۆمبێل ده‌فرۆشێت.