ریاڵ مەدرید چوار یاری ئەنجام دەدات

:: PM:02:57:04/08/2021 ‌
یانەی ریاڵ مەدرید لەم مانگەدا چوار یاری ئەنجام دەدات و بەهێزترینیان ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی میلانی ئیتاڵییە، دواتر یارییەكانی لە خولی ئیسپانیا دەست پێ‌ دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری ئاب، بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاو كراوەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید لە مانگی ئاب چوار یاری هەیە كە یارییەكی دۆستانە لە هەفتەی داهاتوو بەرانبەر میلان ئەنجام دەدات، دواتر یارییەكانی خولی ئیسپانیا دەست پێ‌ دەكات.

بەپێی خشتەی یارییەكان لە یەكەم یاریی یانە مەلەكییەكە، لە هەشتی ئاب ڕووبەڕووی یانەی میلانی ئیتاڵی دەبێتەوە و لە یاری دووەمیش لە 14ی ئاب ڕووبەڕووی یانەی دیبەرتیڤۆ ئەلاڤێس دەبێتەوە لە خولی ئیسپانیا.

لە دوو یاریی تر ڕۆژی 22ـی ئاب، ڕووبەڕووی یانەی لیڤانتی دەبێتەوە و لە 28ـی ئابیش بەرانبەر یانەی ریاڵ بیتس یاری دەكات.



وشە - رامیار جەواد