پسپۆڕانی هه‌ناو ده‌ڵێن، ترشه‌ڵۆكی گه‌ده ئازارێكه له‌ناو گه‌ده كه به‌هۆی خواردنی قورسه‌وه دروست ده‌بێت، له ئه‌نجامدا ئه‌و ترشییه‌ی ناو گه‌ده ده‌گه‌ڕێته‌وه قوڕگ و ترشییه‌كی ناڕه‌حه‌ت دروست ده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كاتێك ئه‌و ترشییه دێته‌وه قوڕگ چی بكرێ، د. زرار حوسێن ره‌سووڵ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو، دڵ، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و شه‌كره، بۆ ''وشه'' گوتی، چه‌ند كارێك هه‌ن كه پێویست ده‌كات نه‌كرێن كاتێك ئه‌و ترشه‌ڵۆكه ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌نجامدانیان زیانه‌كه‌ی زیاتر ده‌كات و ترشییه‌كه زیاد ده‌كات. ئه‌گه‌ر ترشی گه‌ده گه‌ڕایه‌وه ئه‌م كارانه مه‌كه:
چەند کارێک هەن نابێ ئەنجام بدرێن کاتێک ترشەلۆکی گەدەت دەگەڕێتەوە
یه‌كه‌م - نابێ خۆراكی قورس بخورێت، به‌تایبه‌ت ژه‌می ئێواران. واته له ئێواراندا ده‌بێ ژه‌مێكی سووك بخورێت.
دووه‌م - جگه له ئاو نابێ هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك بخورێت له دوای ژه‌می ئێواران.
سێیه‌م - به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ دوای نانخواردن بخه‌ویت.
چواره‌م - دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره‌كێشان و ماده كحوولییه‌كان.
پێنجه‌م - به‌كارهێنانی ده‌رمانی دروست كه پزیشك به‌پێی حاڵه‌ته‌كه‌ت بۆتی دیاری ده‌كات.