فڕەنسا ژەمی سێیەمی پێكوتەی كۆرۆنا لە بەساڵاچووان دەدات

:: PM:02:09:05/08/2021 ‌
حكوومەتی فڕەنسا كار لەسەر ئەوە دەكات ژەمی سێیەمی پێكوتە لە بەساڵاچووان دەدات و مەبەستیەتی ئاستی بەرگریی ئەوان بەرانبەر جۆرەكانی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرز ببێتەوە.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فڕەنسا گوتوویەتی، ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوی كردەوە، ئەگەری زۆرە ژەمی سێیەم لە بەساڵاچووان بدەن بەتایبەتی ئەوانەی كە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.

وڵاتەكەی تووشی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا بووە

بەگوێرەی شەفەقنا، ئەو ئاماژەی داوە ژەمی سێیەمی پێكوتەكە لە مانگی ئەیلوولەوە دەست پێ دەكەن و نەكراوەتە مەرج لە هەموو كەسێك بدرێت.

ماكرۆن لە كاتێكدا باس لە ژەمی سێیەمی كۆرۆنا دەكات كە وڵاتەكەی تووشی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا بووە، لەلایەكی تریشەوە خۆپێشاندان دژی رێوشوێنەكانی كەرەنتین دەستی پێ كردووە و خەڵك داوا دەكەن مەرج و رێكارەكان هەڵگیرێن.

وڵاتانی پێشكەوتووی تریش هەوڵەكانیان بەگەڕ خستووە تا ژەمی سێیەمی كۆرۆنا لە خەڵك بدەن، ئەمەش دژایەتی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی لێ كەوتووەتەوە و داوای كردووە بەر لەوەی باس لە ژەمی سێیەم بكرێت، ژەمی یەكەم بۆ وڵاتە هەژارەكان دابین بكرێت.


وشە - سلێمان تاشان