دوێنێ شه‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاماژه‌یان به ناڕوونی داهاتی هه‌رێمی كوردستان كردووه، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش له به‌غداوه رای ده‌گه‌یه‌نێت، داهاته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روون و ئاشكرایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی ئاب، ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی شیعه كه باسی داهاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، داهاته‌كانی هه‌رێم روون و ئاشكرایه، له كوردستان یه‌ك لایه‌ن حكوومه‌تی له ده‌ست نییه، به‌ڵكو سێ لایه‌ن (پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان)ن.
ئێمه ده‌چینه هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌موو شت له‌وێ له دۆخی ئێوه باشتره
روونی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی باسی داهاتی هه‌رێم ده‌كه‌ن، خۆیان چی‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كردووه، له ئارامی و خزمه‌تگوزاری چی‌یان كردووه. بۆیه ئه‌وان چاویان به ئاوه‌دانی و ئارامی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت.
هه‌ركی گوتی، هاووڵاتییانی خۆیان به‌و جۆره په‌رله‌مانتارانه‌یان گوتووه، ئێمه ده‌چینه هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌موو شت له‌وێ له دۆخی ئێوه باشتره، له هه‌رێمی كوردستان ئارامی و ئاوه‌دانی و سه‌روه‌ریی یاسا هه‌یه.
هاوكات حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، رێككه‌وتنیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مانگانه بڕه‌پاره‌یه‌ك له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر بێت، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر به بودجه جێبه‌جێ كردووه.