زۆر له ئه‌ستێره‌كانی بواری موزیك و گۆرانی له دنیادا به ئه‌لبووم و كۆنسێرت و كاره هونه‌رییه‌كانیان، بوونه ملیۆنێر، به‌ڵام رێهانای گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیایه، جیا له كاره هونه‌رییه‌كانی، زیاتر به كۆمپانیاكانی بووه‌ته ده‌وله‌مه‌ندترین هونه‌رمه‌ندی ژن له دنیادا.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی هونه‌ریی میسرییه، هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌باره‌ی رێهانای گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه رێهانا به ده‌وڵه‌مه‌ندترین هونه‌رمه‌ندی ژنی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێ كه سه‌رمایه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه كه له‌ناو ته‌واوی ژنانی دنیا، ده‌وڵه‌مه‌ندیی رێهانا له دوای ئۆپرا وێنفریی دێت، ئۆپرا له بواری راگه‌یاندن و رێهانایش له بواری هونه‌ر.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ده‌وله‌مه‌ندیی رێهانا ته‌نیا به‌هۆی كاری هونه‌رییه‌وه نییه، به‌ڵكو زۆرینه‌ی سه‌رمایه‌كه‌ی له‌و كۆمپانیایه به‌ده‌ست دێنێت كه تایبه‌ت به جوانكارییه، هاوكات ئه‌و خاتوونه كۆمپانیایه‌كی تریشی تایبه‌ت به جلی ژێره‌وه‌ی ژنان هه‌یه كه سه‌رمایه‌كه‌ی ته‌نیا له‌و كۆمپانیایه 270 ملیۆن دۆلاره، بۆیه زۆرینه‌ی سه‌رمایه‌كانی له‌و رێیه‌وه كۆ كردووه‌ته‌وه.
رۆبین ریانا فێنتی كه ناوی راستینه‌ی رێهانایه، له ساڵی 1988 له دایك بووه و به هونه‌رمه‌ندی به‌ربادۆسی ناو ده‌برێت. گۆرانیبێژ، ئه‌كته‌ر، هاوكات له بواری نمایشی جلوبه‌رگیشدا كاری كردووه، له ساڵی 2003وه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك له بواری گۆرانیدا ده‌ركه‌وت. تا ئێسته نۆ ئه‌لبوومی بلاو كردووه‌ته‌وه و له چه‌ندان فیلمیشدا رۆڵی هه‌بووه. ده‌یان خه‌ڵاتی له بواره‌كانی موزیك و نواندندا پێ به‌خشراوه.