ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه میلیشیاكان و حزبه‌كانی شیعه‌ی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وان له دژی جینین هینیس پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كردووه و داوای دوورخستنه‌وه و گۆڕینی ده‌كه‌ن، هاوكات به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق به تایبه‌ت له دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ڕۆژی 23ی ته‌مووز/یۆلیۆی ڕابردوو، فالح فه‌یاز سه‌رۆكی گشتیی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له لێدوانێكدا ڕه‌خنه‌ی توندی له جینین پلاسخارت گرت و گوتی، ده‌بینین كه پلاسخارت سنووری كاری پیشه‌یی خۆی به‌زاندووه و وه‌ك كارتێكی ده‌ستی سیاسییه‌كان یاریی پێ ده‌كرێت، بۆیه داوا له سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین كه نوێنه‌ری تایبه‌تی ئێوه ڕۆڵی پیشه‌یی خۆی بگێڕێ له پشتیوانی كردنی عێراق.
هاوكات نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، جینین پلاسخارتی به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق تۆمه‌تبار كرد و ده‌ڵێ، پلاسخارت پێویستی به زانین و تێگه‌یشتنه له‌باره‌ی ئه‌رك و ڕۆڵی وه‌ك به‌رپرسی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ئێسته نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمان و ئاراسته‌كردنی حكوومه‌ت كار ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان هیچ مافێكیان نییه كه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق و هه‌ڵبژاردن وه‌ربده‌ن، چونكه ئه‌وه نه كاری حكوومه‌ته نه پلاسخارت، به‌ڵكو كاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئێسته‌یش پلاسخارت ده‌یگێڕێت، به توندی ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
كازمیان خستووه‌ته ژێر فشار تا له دژی پلاسخارت بوه‌ستێته‌وه
هاوكات ته‌واوی كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنی و میدیایی و ماڵپه‌ڕه هه‌واڵییه‌كانی سه‌ر به میلیشیاكانی ئێران و حزبه‌كانی شیعه‌ی نزیك له ئێران، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی هێرشكردنی فره‌وان له دژی جینین پلاسخارت كردووه و به جێبه‌جێكاری ئه‌جێندای ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا له عێراق تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن.
هه‌موو ئه‌و كاردانه‌وه پڕ له ڕق و هێرشكارییه له به‌رانبه‌ر لێدوانێكی پلاسخارت دێ، كه له ماوه‌ی ڕابردوو دووپاتی كرده‌وه، دۆخی عێراق ناجێگیره و ناكرێ پێشبینی هه‌ڵبژاردنێكی پاك له عێراق بكه‌ین، كه هیچ جۆره ساخته‌كارییه‌كی تێدا نه‌كرێ، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، تا ڕێگری له ساخته‌كاری بكه‌ین.
هاوكات له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیش پێشتر پلاسخارت گوتی، بوونی میلیشیا چه‌كداره‌كان كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تن و هه‌ژموونیان به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، كارێكی مه‌ترسیداره، چونكه هه‌ر ئه‌وانن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كان، كه ئه‌مه‌یش كارێكی تیرۆریستییه و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین.
تا ئێسته نه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نه حكوومه‌تی عێراق له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته فره‌وانه هیچ هه‌ڵوێستێكیان ڕانه‌گه‌یاندووه و بێده‌نگن، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حكوومه‌تی عێراق به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و جموجۆڵه‌ی له‌م دواییه له دژی نێرده‌ی سكرتێری ی‌و ئێن ده‌ستی پێكردووه، بۆ ئه‌وه‌یه كه ڕه‌وایه‌تی به هه‌موو جۆره پێشێلكارییه‌ك له هه‌ڵبژاردن بدرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد، بۆیه ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌و ئامانجه‌ن، به‌رده‌وام هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر، چونكه هه‌وڵه‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامه، بۆ فره‌وانكردنی بازنه‌ی چاودێرانی هه‌ڵبژاردن و هاتنی زۆرترین چاودێری بیانی بۆ عێراق.
پلاسخارت به‌رده‌وام له ڕاپۆرته‌كانی بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش میلیشیاكان به مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه ناو ده‌بات، بۆیه له دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه
زیاتر گوتی، هۆكارێكی تری ئه‌و دوژمندارییه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له دژی پلاسخارت، بۆ ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پلاسخارت بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌رزی ده‌كاته‌وه و هه‌میشه گرووپه میلیشیاكان به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی و یاسا و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو ده‌بات، به‌ر له‌وه‌ی میلیشیاكان هه‌ڵمه‌تیشی له دژ به‌رپا بكه‌ن، فشاریان له‌سه‌ر كازمی دروست كرد، تا داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات، كه كۆتایی به كاره‌كانی پلاسخارت بهێنرێ و كه‌سێكی تر ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، به‌ڵام كازمی ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
ئه‌حمه‌د حه‌قی ئه‌ندامی به‌ره‌ی مه‌ده‌نی عێراقی له‌سه‌ر هه‌مان پرسی گوتی، هێرشی میلیشیاكان بۆ سه‌ر پلاسخارت بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی له دژی میلیشیاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك له كار و ڕاپۆرته‌كانی ڕازی نین، كه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رزی ده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌یانه‌وێ پلاسخارت به ده‌ردی نێرده‌كانی پێشوو ببه‌ن، به تایبه‌ت یان كۆبیش و نیكۆلای مه‌لادینۆڤ كه پێچه‌وانه‌ی دۆخی عێراق ڕاپۆرتیان ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرد، بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی سیاسی و ته‌ناهی له نێوان پێكهاته و لایه‌نه‌كانی عێراق، به‌ڵام پلاسخارت به‌شێوه‌یه‌كی دروست كار ده‌كات، بۆیه میلیشیاكان له دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.