به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل دووپاتی كرده‌وه، كه وه‌زاره‌ته‌كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی ڕه‌های وڵاتانی عه‌ره‌بی پێوه‌ندی باشی هه‌یه، له نێویاندا ئه‌و وڵاتانه‌یشی كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به وڵاتی دوژمن پێناسه‌كراون، به تایبه‌ت له نێویاندا عێراق.
حاییم ریجیف به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئیسرائیل ئاشكرای كرد، كه له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان پێوه‌ندی به‌رده‌وام و ماوه درێژی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌بووه.
زیاتر گوتی، پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتان به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی بووه و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فه‌رمی هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه گفتوگۆ و هاتوچۆیش له نێوانمان بوونی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه حكوومه‌ته‌كانی به‌یرووت و دیمه‌شق و سه‌نعا ناگرێته‌وه، به‌ڵام به‌غدا له ریزی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌یه كه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵی هه‌بووه.
له 20 ساڵی ڕابردوو پێوه‌ندی دیپلۆماسی له نێوان ئیسرائیل و زۆرینه‌ی ڕه‌های وڵاتانی عه‌ره‌بی بوونی هه‌بووه
ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له كاتێكدایه كه له ساڵی 2019یش باڵوێزی پێشووی عێراق له واشنتن "فه‌رید یاسین" له‌میانه‌ی سیمینارێكدا به ناونیشانی "هۆكاره بابه‌تییه‌كان داوای دروستبوونی پێوه‌ندی له نێوان عێراق و ئیسرائیل ده‌كه‌ن" كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی بۆ دایه‌لۆگ له واشنتن ڕێكخرابوو، به ڕوونی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشڤه‌چوونه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئێسته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه ژماره‌یه‌كی زۆری ڕه‌وه‌ندی عێراقی له ئیسرائیل بوونیان هه‌یه و تا ئێسته‌یش شانازی به عێراقیبوونی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن، له ئاهه‌نگ و بۆنه كولتوورییه‌كان سترانی عێراقی ده‌ڵێنه‌وه، بۆیه پێویسته به‌غدا ئه‌و ڕاستییه قبووڵ بكات و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه، دوای ئه‌مه‌یش ده‌توانێ سوود له‌و پێوه‌ندییه وه‌ربگرێت، به تایبه‌ت كه ئیسرائیل له ڕووی ته‌كنه‌لۆجیا به گشتی و له به‌ڕێوه‌بردن و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ئاو و كشتوكاڵ پێشڤه‌چوونی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه و ئه‌مانه‌یش به سوودی به‌غدا ته‌واو ده‌بن.
فه‌رید یاسین گوتی، ئه‌مانه هۆكاری بابه‌تین و زۆری تریش هه‌ن، به‌ڵام هۆكاره بابه‌تییه‌كان به‌س نین، بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێكی له‌مجۆره له‌لایه‌ن به‌غداوه، چونكه هۆكاری سۆزداری و سیاسی تر هه‌ن، كه زاڵن به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری له ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و ته‌لئه‌بیب ده‌كه‌ن و ئه‌مه به كارێكی مه‌حاڵ ده‌زانن.
پێوه‌ندی دیپلۆماسی نهێنی له نێوان به‌غدا و ته‌لئه‌بیب به ئێسته‌وه‌یش بوونی هه‌یه
له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسه و گوتانه‌ی دا، لایه‌نه توندڕۆكانی عێراق هێرشی توندیان كرده سه‌ر فه‌رید یاسین، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك بانگهێشتی به‌غدا نه‌كرایه‌وه، بۆ لێپرسینه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی، ئه‌مه‌یش نیشانه‌یه‌كی ڕوونه كه به نهێنی پێوه‌ندی له نێوان هه‌ردوولا بوونی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق له ساڵی 1948 و 1967 و 1973 سوپای ڕه‌وانه‌ی سه‌ر ئیسرائیل كرد و جه‌نگیان له دژی ئه‌و وڵاته به‌رپا كرد، هاوكات له ساڵی 1991 له‌میانه‌ی جه‌نگی كه‌ندا به مووشه‌كی سكۆد ئیسرائیلی بۆردمان كرد، كه‌چی له دوای ڕووخانی به‌عس به نهێنی پێوه‌ندی له نێوان به‌غدا و ته‌لئه‌بیب دروستبوونه‌وه و به ڕوونی هه‌ست به‌مه ده‌كرێت.
ریغیف یه‌كێكه له‌و دیپلۆماتكاره نهێنیانه‌ی ئیسرائیل كه سه‌ردانی زۆر وڵاتی عه‌ره‌بی كردووه و له‌م دواییه‌یش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه خه‌ڵاتی دیپلۆماتكاره نهێنییه‌كانی كرد، له پای ئه‌و خزمه‌تی پێشكه‌شی وڵاته‌كه‌یان كردووه، له دوای ڕێككه‌وتنی ئاشتی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئیماڕات و به‌حرێن و سوودان و مه‌غریب له 2020 ناوی زۆرێك له‌و دیپلۆماتكاره نهێنیانه ئاشكرا كران.
ریغیف یه‌كێك بووه له دیپلۆماتكاره سه‌ره‌كییه‌كان و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌ردانی زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كردووه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر و توند مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه، به‌ڵام له دوای ڕێككه‌وتنی ئاشتی سه‌ردانی دوبه‌ی كردووه‌ته‌وه و نایشارێته‌وه كه جیاوازییه‌كان یه‌كجار زۆرن.