فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له نێوان هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" و هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت، ئه‌وا هه‌سه‌ده بێ دوو دڵی پشتی په‌كه‌كه ده‌گرێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌یش به كاردانه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌ژمار ده‌كرێ و شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له بوونی باوه‌ڕێكی له‌مجۆره له نێو هه‌سه، مه‌حاڵه گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانی نێوان مه‌سه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه سه‌ركه‌وتوو بێت.
مه‌حموود به‌رخودان یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی په‌كه‌كه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕوو بدات، ئه‌وا ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان نابین و ته‌ماشاكه‌ر نابین، به‌ڵكو له پشتی هێزه‌كانی په‌كه‌كه ده‌وه‌ستینه‌وه و هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و قسانه‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی هه‌سه‌ده له كاتێكدایه كه ماوه ماوه هێزه‌كانی په‌كه‌كه په‌لاماری پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن و بۆمب له‌سه‌ر ڕێگه‌كان ده‌چێنن و هه‌وڵی ڕاكێشانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ نێو شه‌ڕ ده‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ شه‌ڕ دا نین، به‌ڵام په‌كه‌كه شه‌ڕ به پێشمه‌رگه ده‌فرۆشێ و ئاماده نییه ده‌سبه‌رداری ده‌ستدرێژی و شه‌ڕ فرۆشتنه‌كانی بێت.
هه‌سه‌ده ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێ و له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه په‌لاماری پێشمه‌رگه ده‌دات
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌سه‌كه" له‌باره‌ی قسه‌كانی فه‌رمانده‌كه‌ی هه‌سه‌ده هه‌رزوو ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵا، كرده‌وه و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و قسه خراپانه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه دوودڵی و نیگه‌رانی له نێو دڵی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان زیاتر ده‌كات، جیا له‌وه‌یش تایبه‌تمه‌ندی ڕۆژئاوای كوردستان ناپارێزێت، كه به‌رپرسیاریه‌تی گه‌لی كورد له سووریا له ئه‌ستۆی هه‌موواندایه، كه‌چی ده‌یانه‌وێ كوردانی ڕۆژئاوا ڕابكێشنه نێو شه‌ڕی كورد و كورد، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كراوه.
شه‌لال گه‌دۆ سه‌ركرده له ئه‌نه‌كه‌سه له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، كه لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی په‌یه‌ده له‌م دواییه بووه‌ته هۆی دروستبوونی ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی له نێو شه‌قامی كوردی له سووریا، چونكه ئه‌م شێوازی بیركردنه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه، جیا له‌وه‌یش ئه‌و هه‌ڵوێستانه پێچه‌وانه‌ی دایه‌لۆگ و دانوستاندنه‌كانی كوردی - كوردییه له ڕۆژئاوای كوردستان كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا پشتیوانی لێ ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، ئه‌م بۆچوون و لێدوانانه زیان به دانوستاندنه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و مه‌ترسی گه‌وره‌یشی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه شاراوه نییه، په‌یه‌ده هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دا كه دانوستاندنه‌كان شكست بهێنن، چونكه ئه‌جێندای ئه‌وان یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌لی كورد نییه، به‌ڵكو به ته‌واوی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی په‌كه‌كه‌یه بۆ دروستكردنی شه‌ڕ و ئاڵۆزی و گرژی له ته‌واوی ناوچه‌كه.
گه‌دۆ دووپاتی كرده‌وه، كه ئێسته پرسیار له‌سه‌ر مه‌رجه‌عیه‌تی سیاسی و سه‌ربازی كورد له ڕۆژئاوا دروست بووه، جیا له‌وه‌یش ئه‌و لێدوانانه به ته‌واوی سه‌لماندی كه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌رده‌وام وڵاتان له دژی هه‌سه‌ده ده‌یڵێنه‌وه، بێ بنه‌ما نییه و ئه‌وان به‌شێك له په‌كه‌كه و خۆیان به‌و لێدوانانه ئه‌و ڕاستییه‌یان سه‌لماند.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هه‌سه‌ده بۆ هه‌ره‌سهێنانی دانوستاندنه‌كان و سه‌لماندنی قسه‌ی دوژمنانه كه ده‌لێن هه‌سه‌ده به‌شێكه له په‌كه‌كه
ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" نووسیویه‌تی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌سه‌ده به ته‌واوی دۆخی دانوستاندنه‌كان ئاڵۆز ده‌كات و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ئاماده نین به هیچ شێوه‌یه‌ك له په‌كه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه و سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌مه‌یش دواجار ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ناچار ده‌كات، كه بژاره‌یه‌كی تر بگرنه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وان به ئاشكرا پشتیوانی په‌كه‌كه بكه‌ن و له دژی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر لایه‌نێكی تر بكه‌ونه شه‌ڕه‌وه كه كێشه و ناكۆكی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌بێت، به‌م هه‌نگاوه ئیتر وڵاتانی ڕۆژئاوا په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌یش هاوشێوه‌ی په‌كه‌كه ده‌خه‌نه لیستی "تیرۆر"ه‌وه و ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین زیان ده‌بێ به‌ر ئه‌زموونی كورد له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كه‌وێت.
ردیف مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی كوردانی سه‌ربه‌خۆ پێشتر به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه هه‌سه‌ده هێزێكی ته‌واو ده‌سته‌مۆی پارتی كرێكارانی كوردستانه و به شێوه‌یه‌كی ره‌ها نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی په‌كه‌كه ده‌كات و مانگانه به‌شێك له داهاتی نه‌وتی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌یش ڕه‌وانه‌ی قه‌ندیل ده‌كرێت.
هاووڵاتییانی كورد له شاری قامیشلۆ بۆ ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" قسه‌یان كردووه و به توندی ناڕه‌زایی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵوێستانه ده‌رده‌بڕن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كادرانی په‌كه‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕیار و هه‌ڵوێستی ڕۆژئاوای كوردستان دا گرتووه و له شوێنی ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی نیشتمانی كورد كار بكه‌ن، كوردانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن به كارتێك بۆ خزمه‌تی په‌كه‌كه و مامه‌ڵه‌كانی له ناوچه‌كه و له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه.