وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان دوو ڕادیۆی كولتووری به‌ناوی "رادیۆ نه‌ورۆز" له هه‌ولێر و سلێمانی و رادیۆیه‌كیش به زمانی توركمانی به‌ناوی "ماڵی توركمان" ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ھه‌شتی ئادار/مارس، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكوومه‌تی ھه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر رای گه‌یاند، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سێ رادیۆی كولتووری له كوردستان ده‌كاته‌وه.
سالار عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، رادیۆكان تایبه‌ت ده‌بن به بابه‌ته كولتوورییه‌كان، دوو له رادیۆكان له هه‌ولێر و سلێمانی به ناوی نه‌ورۆز له‌سه‌ر شه‌پۆلی 94.1 "هه‌ولێر" و 94.9 له سلێمانی وه‌شان ده‌كه‌ن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، رادیۆی ماڵی توركمان له ھه‌ولێر به‌زمانی توركمانی له‌سه‌ر شه‌پۆلی 104.5 په‌خشه‌كانی ده‌ست پێ ده‌كات و ھه‌ر سێ ڕادیۆكه گرنگی به كولتوور ده‌ده‌ن و سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و حكوومه‌تی ھه‌رێم بڵاو ده‌كاته‌وه و په‌خشه‌كه‌یان 24 سه‌عاته ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كانی بریكاری وه‌زیری رۆشنبیری، رادیۆكان له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی ھه‌رێم به ھه‌ماھه‌نگی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌شان ده‌كه‌ن.
سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ئه‌و رادیۆیانه هه‌مان ئه‌و ستافه ده‌بن كه پێشتر له ته‌له‌ڤزیۆنی نه‌ورۆزی حكوومه‌تی هه‌رێم كاریان كردووه و سالار عوسمان دووپاتی ده‌كاته‌وه، بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی ڕادیۆكان، سوود له توانای كارمه‌ندانی ته‌له‌ڤزیۆنی نه‌ورۆز وه‌رده‌گرن كه ئێسته به‌ھۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه داخراوه.