له شاری هه‌ولێر بڕیاره بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ، ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئاشتی پێشانگه‌یه‌كی كتێب بكاته‌وه، به به‌شداری چه‌ندان ناوه‌ند و ده‌زگای ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی ئاب، ئاشتی شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئاشتی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له ڕۆژی سێشه‌م 24ی ئاب، ناوه‌نده‌كه‌مان پێشانگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كتێب بۆ ناوه‌ندی و ده‌زگاكانی كتێب له هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ ده‌كاته‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، "شوێنی پێشانگه‌كه له‌ناو بازاڕی داون تاونی هه‌ولێر ده‌بێت، هه‌موو ده‌زگاكانی كتێب وه‌ك گۆڵدن بووك، سایه، زانیار، به‌ختیاری، ڕێنما، چوارچرا، جه‌مال عیرفان، سارا، كۆشكی سه‌را، ڕه‌هه‌ند، ڕۆمان، ڕه‌ها، نارین، ئه‌دیبان، غه‌زه‌لنووس، مادیار، ته‌فسیر، فام، ناوه‌ندی ڕێنوین، ناوه‌ندی ئارا، گه‌شه، چه‌ندانی تر به‌شدار ده‌بن، هه‌روه‌ها له پێشانگه‌كه‌دا داشكانی گه‌وره به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ سه‌ردانیكه‌ران".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "چه‌ند ده‌زگایه‌ك كتێبی تازه‌یش نمایش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ندان ناونیشانی كتێبی تازه‌ی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و فارسی تێدا ده‌بێت".
ڕوونی كرده‌وه، پێشانگه‌كه ڕۆژانه له سه‌عات نۆی به‌یانی تا نۆی شه‌و كراوه ده‌بێت، له سه‌رجه‌م ڕۆژه‌كانی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه، ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی به توندی جێبه‌جێ ده‌كرێن، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی بن.
شایانی باسه ڕۆژی شه‌موو سێی نیسانی ئه‌مساڵ، بڕیار بوو له ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئاشتی پێشانگه‌ی كتێب بۆ ناوه‌ندی و ده‌زگاكانی كتێب بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وكات به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕاگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانه‌وه، پێشانگه‌ی كتێبه‌كه نه‌كرایه‌وه و بۆ ئێسته دوا خرا.