بڕیاره گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی كتێب و هونه‌ر به به‌شداری ده‌یان ده‌زگا و ناوه‌ندی چاپ له شاری هه‌ولێر بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی ئاب، ئارین كوردی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگه‌كه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕۆژی سێشه‌م 24ی ئاب فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی كتێب و هونه‌ر له پاركی شانه‌ده‌ر دوو له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه و ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
روونیشی كرده‌وه كه فێستیڤاڵه‌كه له‌ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوی ناسوان ده‌بێت كه ێكدێت له "پڕۆژه‌ی كتێب – كاری ده‌ستی – شێوه‌كاری" و چه‌ندان چالاكی تری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری.
وه‌ك كوردی ئاماژه‌ی بۆ كرد، هه‌موو ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن، وه‌ك ڕه‌ها، ته‌فسیر، فام، فێربوون، چوارچرا، ئاوێر، ڕێنما، حاجی قادری كۆیی، ئاستانه، تیشكی نوێ، ڕۆشنبیر، ئاورنگ، سایه، به‌ختیاری، هه‌ژاری موكریانی، ئه‌دیبان، مێخه‌ك، مهم و زین، ئه‌ندێشه، ڕۆژهه‌ڵات، جه‌مال عیرفان" له‌گه‌ڵ چه‌ندان ناونیشانی كتێبی عه‌ره‌بی.
هه‌ولێر/ محه‌مه‌د جه‌مال